زانایانی په‌یمانگه‌ی ساوكارلۆسی به‌ڕازیلی و زانكۆی كالیفۆرنیا توانیان چاویلكه‌یه‌كی پزیشكی زۆر پێشكه‌وتوو دروست بكه‌ن، كه ڕێ له‌وه ده‌گرێ تووشارانی نه‌خۆشی شه‌كره زیانی گه‌وره‌یان به‌ر بكه‌وێ، چونكه به ڕێژه‌ی شه‌كر ده‌پێوێت و هۆشداری به خاوه‌نه‌كانی ده‌دات له ئه‌گه‌ری تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستیان به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی
شه‌كر له جه‌سته‌یان.
ئه‌م داهێنانه یارمه‌تی تووشارانی نه‌خۆش شه‌كره ده‌دا، كه له ئامێره‌كانی تری پێوانه‌ی شه‌كر له خوێن ڕزگاریان ببێت، به‌ڵكوو له ڕێی ئه‌م چاویلكه‌یه‌وه هه‌م ده‌توانن وه‌ك چاویلكه‌یه‌كی جوانكاری یان پزیشكی سوود به چاوه‌كانیان بگه‌یه‌نن، هه‌میش به به‌رده‌وامی له ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن خاوه‌نه‌كانی ئاگادار ده‌كاته‌وه و له كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كریش له خوێن، به‌ر له‌وه‌ی بگات به حاڵه‌تی مه‌ترسیدار زه‌نگ بۆ خاوه‌نه‌كانی لێ ده‌دات.
چاویلكه‌كه له‌گه‌ڵ فرمێسكی ناوچاو كارلێك دروست ده‌كات و به به‌رده‌وامی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن ڕوون ده‌كاته‌وه و به خاوه‌نی چاویلكه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت و له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌یشی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێ ده‌دا
ئه‌و داهێنانه پشت به فرمێسكی ناوچاو ده‌به‌سترێ كه له ڕێی ڕژێمی گلۆكۆز ئۆكسیدیس ده‌رده‌درێ، به‌م هۆیه‌وه‌یش چاویلكه‌كه له‌گه‌ڵ چاوه‌كان و فرمێسكی ناو چاو پێوه‌ندییه‌كی میكانیكی و فیزیایی دروست ده‌كات و ڕێژه‌ی شه‌كری گلۆكۆز له جه‌سته وه‌رده‌گرێ و به خاوه‌نی چاویلكه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.