له ژیان هه‌ندێك جار مرۆڤه‌كان جا له هه‌ر بوارێك بێت، بۆ دوو جۆره مرۆڤ پۆلین ده‌كرێن، كه‌سانى سه‌ركه‌وتوو و كه‌سانى سه‌رنه‌كه‌وتوو یان شكستخوارد و بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر یه‌كێك له‌م دووانه بیت كۆمه‌ڵێك مه‌رج هه‌یه، هه‌ڵبه‌ته زۆربه‌مان حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ین سه‌ركه‌وتوو بین، به‌ڵام ده‌بێت بزانین سه‌ركه‌توویى ته‌نیا حه‌ز و به‌هره‌ییه‌ك نییه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك هه‌لومه‌رج و شێوازه ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستێهانى ئامانجه‌كان ره‌چاویان بكه‌یت.
ره‌نگه
زۆرێك له‌و بابه‌تانه‌ت خوێندبێته‌وه كه باس له چۆنیه‌تى سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن له‌و بواره‌ى خۆت ده‌ته‌وێ، به‌ڵام به دیوێكى تر هه‌ندێك له وتاره‌كان و راپۆرته‌كان به جۆرێكى تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن، بۆ نموونه به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه له‌ماڵپه‌ڕى ئه‌راجیك بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك كار و شێواز دانراوه، كه كه‌سانى سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامى ناده‌ن، به‌مه‌یش سه‌ركه‌وتنى خۆیان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.
ئێمه لێره‌دا ئاماژه بۆ 12 كار ده‌كه‌ین كه كه‌سى سه‌ركه‌وتوو خۆى لێیان به‌دوور ده‌گرێت
یه‌كه‌م : كات بۆ خه‌مخواردن و لاواندنه‌وه‌ى خۆیان ته‌رخان ناكه‌ن
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ى وا ده‌كات مرۆڤ به‌ره‌و داڕووخان بڕوات ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كه دابنیشێت گله‌یى له خۆى بكات و ته‌نیا خه‌م له خۆى بخوات و به‌زه‌یى به‌خۆى بهێته‌وه، ئه‌مه كارێكه به‌ته‌واوى ژیان هه‌ر كه‌سێكى ئاسایى تێك ده‌دات، بۆ كه‌سانێكیش كه به‌نیازى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ن له‌مپه‌ڕێكى گه‌وره‌یه.
كه‌سانى سه‌ركه‌وتوو منه‌ت به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ریان ناكه‌ن
كه‌سانێك كه به‌هێز بن له‌ڕووى ده‌روونى و كه‌سێتییه‌وه، دانانیشن گله‌یى له به‌ختى خۆیان بكه‌ن و له‌رابردوو بتوێنه‌وه، به‌ڵكو سه‌ر له‌نوێ ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه و باجى هه‌ڵه‌كانى خۆیان ده‌ده‌ن.
دووه‌م: وزه و هێزه‌ى خۆیان به‌هه‌ده‌ر ناده‌ن
كه‌سانى سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سانه‌ن كه سنوورێك بۆ وزه‌ى جه‌سته‌یى و ده‌روونى و سۆزدارى خۆیان داده‌نێن و له كاتى پێویست تواناكانى خۆیان به‌كارده‌هێنن، نه‌وه‌ك وزه و هێزه‌ى خۆیان له شتى بچووك به‌هه‌ده‌ر بده‌ن و كارى تاقه‌ت پڕوكین بكه‌ن.
سێیه‌م: له گۆڕانكارى ناترسن
زۆربه‌ى جاره‌كان گۆڕانكارى ترسناك ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه گره‌نتى نییه ئه‌وه نییه هه‌موو گۆڕانكارییه‌كان له به‌رژوه‌ندى تۆ دا بێت. له‌به‌رانبه‌ریشدا دووركه‌وتنه‌وه له گۆڕانكارییه‌كان گه‌شه و پێشكه‌وتنى تۆ ده‌وه‌ستێنێ، هه‌ر كه‌سێك به رێژه‌ى جیاواز له كه‌سانى تر ترسى له گۆڕانكارى هه‌یه، به‌ڵام كه‌سانى سه‌ركه‌وتوو ئه‌وانه‌ن وا ده‌كات گۆڕانكارییه‌كان له‌به‌رژوه‌ندى خۆیان دابێت و له‌گۆڕانكارییش ناترسن.
چواره‌م : سه‌رنج ناده‌نه ئه‌و شتانه‌ى ناتوانن به‌سه‌ریان زاڵ بن
هه‌موو شتێك به هه‌نگاو ده‌بێت و ده‌بێت به‌ره به‌ره ئه‌نجام بدرێت، كه‌سانى سه‌ركه‌وتوو ده‌زانن كات و وزه سنووردارن بۆیه ناتوانن شتێك له یه‌ك كاتدا بخه‌نه ژێر ركێف و كۆنتڕۆڵى خۆیان.
پێنجه‌م: له‌وه نیگه‌ران نیین كه هه‌موو خه‌ڵك له‌وان رازى نییه
زۆرجار له رێگه‌ى تێڕوانینى خه‌ڵكانى تره‌وه سه‌یرى خۆمان ده‌كه‌ین و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى كه‌سانى سه‌ركه‌وتوو، ئه‌وان ده‌زانن ناكرێت هه‌موو خه‌ڵك لێیان رازى بێت، بۆیه بایه‌خێكى ئه‌وتۆ به تێڕوانینى ته‌واوى خه‌ڵكى ده‌وروبه‌ریان ناده‌ن وپێى نیگه‌ران نابن.
په‌ند له رابردوو وه‌رده‌گرن به‌ڵام په‌یوه‌ست نابه‌ن به رووداوه‌كانى رابردوو
شه‌شه‌م: زۆر له رابردوو ورد نابنه‌وه
ئه‌وان ددان به هه‌ر شتێك ده‌نێن كه له رابردوو روویان داوه، جا شكست بێت یان هه‌ڵه. به‌ڵام زۆر له رابردوودا قاڵ نابنه‌وه و وابه‌سته‌ى نابن.
حه‌وته‌م: دووجار هه‌ڵه‌یه‌ك دووباره ناكه‌نه‌وه
ئه‌وان وه‌ك هه‌ر خه‌ڵكێكى تر ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه، به‌ڵام جگه له‌وه‌ى به‌پرسیارێتى هه‌ڵه‌كانیان له ئه‌ستۆ ده‌گرن، دووجار هه‌ڵه‌یه‌كیش دووباره ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو وانه و په‌ند له هه‌ڵه‌كانى رابردوویان وه‌رده‌گرن.
هه‌شته‌م: رقیان له سه‌ركه‌وتنى خه‌ڵكى تر نابێته‌وه
چونكه ئه‌وان باوه‌ڕیان به به به‌راوردكردن نییه، بۆیه به سه‌ركه‌وتنى كه‌سانى تر نیگه‌ران نابن، چونكه نیگه‌رانبوون به سه‌ركه‌وتنى كه‌سانى تر ئیره‌یى دروست ده‌كات و مرۆڤ تووشى دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات. ئه‌وان ته‌نیا جار جاره ئاوڕ له رابردووى خۆیان ده‌ده‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ى بیكه‌ن به پێوه‌رى پێشكه‌وتنى خۆیان.
نۆیه‌م: به هه‌ڵه‌یه‌ك كۆڵ ناده‌ن
وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان بۆ كرد ئه‌وان به هه‌ڵه‌یه‌ك كۆڵ ناده‌ن، به‌ڵكو سوور ده‌بن له‌سه‌ر گه‌یشتن به ئامانجى خۆیان، هه‌ڵه‌كانیش ده‌كه‌ن به وانه‌یه‌ك بۆ خۆیان.
ده‌یه‌م: چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى خێرا ناكه‌ن
هه‌رچه‌نده ئه‌وان هه‌میشه ژیانیان بۆ هێنانه‌دى ئامانجه‌كانیان ته‌رخان ده‌كه‌ن، به‌ڵام چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى خێرا ناكه‌ن.
یانزه‌م: له ته‌نیایى ناترسن
زۆربه‌مان حه‌زمان له ته‌نیایى و بێده‌نگى نییه، هه‌ستكردن به ته‌نیایى كارێكى دژواره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه خاوه‌ن كه‌سێتییه‌كى سه‌ركه‌وتوو بێت له ته‌نیایى ناترسێ و به پێچه‌وانه‌وه ته‌نیا ده‌كاته ده‌رفه‌تێك بۆ بیركردنه‌وه له پرۆژه‌كانیان.
دوانزه: هه‌ست ناكه‌ن دنیاى قه‌رزارى ئه‌وانه
منه‌ت به‌سه‌ر كه‌سه‌وه ناكه‌ن، گله‌یى له‌وه ناكه‌ن گوایه فه‌رامۆش كراون، به‌ڵكو پشت به خۆیان ده‌به‌ستن و هه‌ست به‌وه ناكه‌ن كه دنیاى قه‌رزارى ئه‌وانه و ده‌بێت قه‌رزه‌كه‌ى وه‌ربگرێته‌وه.