ڕەنگە ئەوەت بەلاوە سەیر بێت، چۆن ددانشوشتن، دەبێتە هۆی سەلامەتیی دڵ! بەڵام ئەوە ڕاستییەکەیە بەپێی دوایین توێژینەوەی پزیشکی و بە شێوەی سەلماندنیش دەریان خستووە.
بەپێی ئەو توێژینەوەیە، ددانشوشتن بە فڵچە و هەویری ددان له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ وه‌ك له‌رزین و شكستی ترپه ڕزگارت ده‌دات.
توێژه‌ران دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، ددانشوشتن به‌شێوه‌ی ڕۆژانه سێ جار، جیا له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی گه‌وره له به‌كتریا ڕزگارت ده‌كات به ته‌واوی گرنگیی بۆ دڵیش هه‌یه و پێوه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ش له نێوان پاكوخاوێنیی ده‌موددان و جه‌ڵته هه‌یه.
پێوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەنێوان خاوێنیی دەم و نەخۆشییەکانی دڵ هەیە
ئه‌وه‌یش پێویسته بگوترێ، زێده‌ڕۆیی له خاوێنكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان، ڕه‌نگه ببێته كوشتنی هه‌ندێك جۆر له به‌كتریانی سوودبه‌خشی ناو ده‌م، ئه‌و كاته‌یش مرۆڤ تووشی په‌ستانی خوێن ده‌كات، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر هاوسه‌نگییه و نابێ زێده‌ڕۆیی تێدا بكرێ.
سۆنگ توێژه‌رێكی كۆریای باشووره، له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌سه‌ر 161 هه‌زار و 286 كه‌س، ئه‌وه‌ی بۆ سه‌لماوه كه پێوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان خاوێنیی ده‌م و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ هه‌یه. له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه ساڵی 2003 و 2004 ئه‌نجامی داوه، سه‌لماندوویه‌تی به ڕێژه‌ی 12% خاوێنڕاگرتنی ددانه‌كان، نه‌خۆشیی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه.