جگەرە لەناو ئۆتۆمبێل زیانی زیاترە

:: PM:07:28:12/01/2020 ‌

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك دەركەوتووە، جگەرەكێشان لەناو ئۆتۆمبێلدا، زیانەكانی زۆر زیاترە و ئەگەری تووشبوون بە چەندان كێشەی تەندروستی زیاد دەكات.

دەبێتە هۆی لەدەستدانی هاوسەنگی

توێژینەوەكە لە ‌زانكۆی "لیستەر"ی بەریتانیا ئەنجام دراوە و پسپۆڕەكان هۆشداری دەدەن لەبارەی زیانی كێشانی جگەرە لە ئۆتۆمبێلدا، ئاشكرای دەكەن كە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر تەندروستیی ئەو كەسانە هەیە كە لە ئۆتۆمبێلەكەدان، بەو پێیەی مادە زیانبەخشەكانی جگەرە بۆ ماوەی زیاتر لە سەعاتێك لە ئۆتۆمبێلدا دەمێننەوە و ئەو مادانە رێگەی دەرچوونیان نییە.

بەڕای پسپۆڕان، كێشانی 15 جگەرە لە ماوەی سەعاتێك لە ‌نێو ئۆتۆمبیلێكی داخراودا، دەبێتە هۆی لەدەستدانی هاوسەنگی و نەمانی وردبینی، چونكە رێژەیەكی زۆر لە ‌یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن‌ لەو جگەرانەوە دەردەدرێت، ئەمەش زیانێكی زۆری هەیە و هۆكارێكە بۆ گیان لەدەستدان.



وشە - كوردۆ شابان