ئه‌كادیمیای هونه‌ر و زانسته‌كانی فیلم، پاڵێوراوانی ئاهه‌نگی 92ی خه‌ڵاتی ئۆسكاری ڕاگه‌یاند كه بڕیاره له هۆلیوود پایته‌ختی سینه‌مان له مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
فیلمی "جۆكه‌ر" ئه‌گه‌رچی تا ئێسته‌یش مشتومڕی له‌سه‌ره، پاڵێوراوه بۆ 11 خه‌ڵاتی ئۆسكار كه بریتین له خه‌ڵاته‌كانی: باشترین فیلم، باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی بۆ لواكین فینیكس، باشترین ده‌رهێنان، باشترین جلوبه‌رگ، باشترین ماكیاج و داهێنانی قژ، باشترین موزیك، باشترین سیناریۆگرافی، باشترین سیناریۆی وه‌رگیران، باشترین میكساج و باشترین مۆنتاجی ده‌نگ.
پاڵەوانی فیلمی جۆکەر ڕکابەریی ئۆسکاری بەهێز کردووە
فیلمی جۆكه‌ر، هه‌ر له سه‌ره‌تای چوونی بۆ ناو سینه‌ما، به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا توانیی جه‌ماوه‌رێكی زۆر بۆخۆی ڕابكێشێ و ماوه‌یه‌كی زۆر له تۆپی پڕداهاتترین فیلمه‌كانی بۆكس ئۆفیس بوو كه توانی زیاتر له ملیارێك دۆلار كۆ بكاته‌وه، بۆیه هه‌ر زوو پێشبینیی ده‌كرا ببێته ڕكابه‌رێكی به‌هێزی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار، به تایبه‌تیی ڕۆڵی لواكین فینیكس.
جیا له جۆكه‌ر، فیلمه‌كانی: ئایرشمان، جۆجۆ ڕابیت، 1917، فۆدن&فێراری، لیتڵ وه‌مان، به‌شێكن له‌و فیلمانه‌ی بۆ خه‌ڵاتی باشترین فیلم ڕكابه‌ریی ده‌كه‌ن.
هه‌وره‌ها جیا له پاڵه‌وانی فیلمی جۆكه‌ر، ئه‌م ئه‌كته‌رانه‌یش ڕكابه‌ریی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ده‌كه‌ن: لیوناردۆ دی كاپریۆ، ئاده‌م درایڤه‌ر، ئه‌نتۆنیۆ باندێراس و جۆناسان برایس.
بڕیاره شه‌وی نۆی شوبات له شاری لۆس ئه‌نجلس له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، ئاهه‌نگه‌كه ئه‌نجام بدرێت.