ناجێگیری به‌رده‌وامی دۆخی عێراق و هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و بنكانه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێیه به به‌رده‌وامی به مووشه‌ك، له كاتێكدا ئه‌وان بۆ هاریكاری عێراق له شه‌ڕی تیرۆر له‌وێن، هیچ بژاره‌یه‌كی بۆ ئه‌مه‌ریكا نه‌هێشتووه‌ته‌وه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ، كه هاوبه‌شایه‌تی كار و پرۆژه‌ی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێسته و ساڵانی داهاتوویش په‌ره پێ بدات.
گۆڤار "
ناشناڵ ئنتێرست"ی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی نیكۆلاس ئه‌ی هیراسی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه له عێراق، چونكه هێزه‌كانی له وڵاته‌كه ده‌كرێنه ئامانج و مووشه‌كباران ده‌كرێن، له كاتێكدا ئه‌وان بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر له‌وێن، كه‌چی میلیشیاكانی نزیك له ئێران به به‌رده‌وامی هێرشیان ده‌كه‌نه‌سه‌ر و ساڵی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكایان ناچار كرد كونسوڵخانه‌ی خۆی له به‌سڕه دابخات، لێدانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی مه‌ترسیداریش له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا خه‌ریكه ده‌بێته دیارده‌یه‌كی ڕۆژانه، ئه‌مه‌یش وایكردووه ئه‌مه‌ریكا كارمه‌ندانی له گه‌وره‌ترین باڵوێزخانه‌ی خۆی له عێراق كه‌م بكاته‌وه، كه‌چی هێشتا نازانرێ داهاتووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌چێ، به‌ڵام به ڕوانین له واقیعی ناوچه‌كه، داهاتووی واشنتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ، كه ئێسته بووه‌ته نوایه‌كی ئارام بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له سووریا و عێراق، هه‌ڵمه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی تیرۆر به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئه‌مه كارێكی سورپرایزئاسایه، چونكه پێوه‌ندییه ته‌ناهییه فه‌رمییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ماوه‌یه‌كی زۆر درێژیان نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، زۆر گونجاو و سه‌ركه‌وتووه، هه‌رچه‌نده به قه‌د قه‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیش ئه‌مه‌ریكا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی گرنگی به كوردستان نادات، به‌ڵام زۆر جودایه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته بنكه و مه‌كۆی سه‌ره‌كی ته‌واوی ئۆپراسیۆنه‌كانی له‌ناوبردنی تیرۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌یش له ڕێی یاداشتی لێكگه‌یشتنی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێزه ته‌ناهییه‌كانی كوردستان و پێشمه‌رگه بوونه‌ته هاوبه‌شێكی گه‌وره و كاریگه‌ر و گرنگی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌یه‌كی ته‌ناهی داڕماودا، كه هه‌میشه دۆخی ئارامی و ئاسایشی ڕوو له خراپبوون و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه، به‌ڵام له كوردستان ئه‌مه پێچه‌وانه‌یه.
هه‌وڵێر تا داهاتوویه‌كی دوور وه‌ك هاوبه‌شێكی گرنگ و گه‌وره‌ی ته‌ناهی و شه‌ڕی دژ به تیرۆر له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌مێنێته‌وه
هاوبه‌شایه‌تی ته‌ناهی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ولێر و كاریگه‌ری هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی تیرۆر، وایكرد كه ئه‌مه‌ریكا یاداشتی ته‌ناهی و به‌رگری له‌گه‌ڵ كوردستان واژوو بكات و ساڵانه‌یش بڕی 400 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری ڕاسته‌وخۆ ڕاده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌م هاوكارییه‌یش بۆ دۆخی هێزه‌كانی كوردستان كاریگه‌ری باشی هه‌بوو له 2014 كاتێك به‌غدا بودجه‌ی كوردستانی بڕی بوو و شه‌ڕی تیرۆریش بارگرانییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌ولێر دروست كردبوو.
ئێسته تیمه تایبه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و دژه تیرۆری كوردستان، له‌گه‌ڵ هێزه كارامه و پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌كو ده‌لتا فۆرس و تیمی سیال شه‌ش به هاوبه‌شی جووڵه ده‌كه‌ن و ئۆپراسیۆنیان له پێشتر له ناو دڵی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش ئه‌نجام داوه و ئێسته‌یش به‌رده‌وامن له هاریكاری و كاركردن به یه‌كه‌وه، ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو به ته‌واوی بۆ ئه‌مه‌ریكای سه‌لماندووه كه پێشمه‌رگه و هێزه ته‌ناهییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، خاوه‌ن بوێری و توانای زۆرن و به باوه‌ڕه‌وه دژی تیرۆر ده‌جه‌نگن، كه ئه‌مه‌یش گونجاوییه‌كی زۆری له نێوان هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كوردستان دروست كردووه و له هه‌موو ئه‌زموون و هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕابردوو له كاری هاوبه‌ش زۆر سه‌ركه‌وتووبوون.
كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی به‌رگری و ته‌ناهی له كوردستان دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆیه كه ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامی دا
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو خاڵه ئه‌رێنییه، به‌ڵام جیاوازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر به‌ره‌ی حزبی، وای له ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان كرد، به‌و ئاراسته‌یه‌ش هه‌نگاو بنێن و ئه‌و كه‌موكوڕییه‌یش له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌هێڵن، بۆیه پرۆژه‌ی چاكسازییان له هێزی پێشمه‌رگه ده‌ست پێ كرد، نه‌ك ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكوو فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و وڵاتانی تر له‌و پرۆسه‌یه به‌شدارن و پێشوه‌چوونی باشیشی به‌خۆیه‌وه دیوه.
ئه‌مه‌ریكا ئامانجی ئه‌وه‌یه كه جیا له چاكسازی له ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه به تایبه‌ت له ڕووی ته‌ناهی و شه‌ڕی تیرۆره‌وه‌یش هه‌ماهه‌نگی تا ئاستێكی زۆر باڵا له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و هێزه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه دروست بكات، به‌ڵام به‌غدا دوو دڵه و له ژێر كاریگه‌ری زۆر وڵاتدایه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا ئێسته ئامانجی ئه‌وه‌یه كه جیا له كاری دیپلۆماسی، هه‌ماهه‌نگیكار و ڕێكخه‌رێكی ته‌ناهی خۆی له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر جێگیر بكات، كه به‌رپرس بێ له هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ كوردستان له پرۆسه‌ی شه‌ڕی تیرۆر، ئه‌مه‌یش له شێوه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌ك ده‌بێ، به ناوی " دامه‌زراوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ته‌ناهی له هه‌رێمی كوردستان و باكوری عێراق" ئه‌م نووسینگه‌یه سه‌رپه‌رشتی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی كوردستان و پرۆسه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی كوردستان له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كات.
دانانی ئه‌و ڕێكخه‌ر و نووسینگه ته‌ناهییه، دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌بێ، كه پێشتر ئه‌مه‌ریكا رێكخه‌ری ته‌ناهی بۆ ئیسرائیل دانا، تا ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی تیرۆر ببێته‌وه له ناوچه‌كه، پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و نووسینگه‌یه جه‌نه‌ڕال یان سه‌رهه‌نگ ده‌بێت، له بنه‌ڕه‌تیش وه‌ك به‌رپرسێكی ته‌ناهی كار ده‌كات و له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كاره‌كانی به‌ڕێوه ده‌بات و ناسناویشی ڕێكخه‌ری ته‌ناهی هه‌میشه‌یی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات پێوه‌ندییه ته‌ناهییه‌كان و پرۆسه‌ی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر به هاوبه‌شی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و كوردستان و هاوپه‌یمانان بۆ داهاتوویش درێژه بكێشێ و به‌رده‌وامی هه‌بێت.