نووسینگه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى جێگرى پێشووى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى ئاشكراى كردووه، هه‌وڵێك بۆ تیرۆركردنى ئه‌یاد عه‌لاوى هەیە.
ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ى كانوونى دووه‌م، ئاماژه‌ى بۆ راگه‌یاندراوێك كردووه كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى ئه‌یادى عه‌لاوى بڵاو كراوه‌ته‌وه.
هه‌واڵگرى وڵاتێكى دراوسێ هه‌واڵى تیرۆركردنى عه‌لاوى ده‌دات
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه هاتووه، هه‌واڵى مردنى ئه‌یاد عه‌لاوى له هه‌ندێك ده‌زگه‌ى ڕاگه‌یاندن بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش سه‌ره‌تایه‌كه بۆ تیرۆركردنى.
نووسینگه‌كه ده‌ڵێ، یه‌كێك له ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كانى دراوسێ، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ تیرۆركردنى ئه‌یاد عه‌لاوى، هه‌واڵى مردنى به‌درۆ بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش هاوشێوه‌ى ئه‌و كاره‌یه كه ڕ‌ژێمى به‌عس له دژى عه‌لاوى كردوویه‌تى.
نووسینگه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى ڕووداوى هه‌وڵى تیرۆركردنى ئه‌یاد عه‌لاوى له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه به هه‌واڵى مردنى به‌راورد ده‌كات و ده‌ڵێ، "پێشتریش به‌عس به‌ر له‌وه‌ى هه‌وڵى كوشتنى بدات به دوو مانگ به درۆ هه‌واڵى مردنى بڵاوكردبووه‌وه".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه ناوى ئه‌و وڵاته نه‌هاتووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ده‌ڵێ پێشتر به ڕاشكاوى یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى سه‌ر به‌م وڵاته به ئه‌یاد عه‌لاوى گوتووه ئێمه دژى تۆین.
شه‌وى ڕابردوو هه‌واڵى مردنى ئه‌یاد عه‌لاوى بڵاوكرایه‌وه و ئه‌مڕۆیش نووسینگه‌كه‌ى به‌درۆى خستووه‌ته‌وه.
ئه‌یاد عه‌لاوى پێشتر جێگرى فوئاد مه‌عسوومى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق بوو، له‌دواى كه‌وتنى ڕ‌ژێمى به‌عسیش ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نێك بوو كه به ئه‌نجوومه‌نى حوكم ناسرا بوو.