د‌یڤید گرایبه‌ر زانای ئه‌نسرۆپۆلۆجی و چالاكی ئه‌ناركی ئه‌مه‌ریكی و خاوه‌نی بیردۆزی ڕزگاربون له كۆت و به‌ندی ئه‌مه‌ریكای باكور و خاوه‌نی بزووتنه‌وه‌ی "داگیركردنی وۆل ستریت" له 2011 كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی "
قه‌رز له پێنج هه‌زار ساڵی ڕابردوو" بڵاو كرده‌وه و تێیدا به وردی باس له چه‌مكی قه‌رز له دیوه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كه‌ی ده‌كات و دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه قه‌رز وه‌كو ژه‌هرێكه كه به هێواشی تاك و كۆمه‌ڵگه له‌ناو ده‌بات.
له‌م ساڵانه‌ی دوایی ناوی د‌یڤید گرایبه‌ر زۆرترین باس و خواسی له‌سه‌ره، ئه‌و به بیرۆكه و بیردۆزه‌كانی ته‌واوی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و به خنكێنه‌ری مرۆڤ ناوی ده‌بات، به جۆرێك جاران مرۆڤ ده‌بوون به كۆیله‌ی خانه‌دان و سه‌رمایه‌داران، كه‌چی ئێسته هه‌مووان بوونه‌ته كۆیله‌ی دراو و كاركردن، كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته تۆپهلێكی قورس به‌سه‌ر سه‌ری مرۆڤه‌وه و هه‌رگیز ڕێ نادات تۆزێك پشوو بده‌ن.
گرایبه‌ر له كتێبه‌كه‌ی له‌باره‌ی قه‌رزه‌وه، بۆ پێنج هه‌زار ساڵ پێش ئێسته و سێ هه‌زار و 500 ساڵ به‌ر له زاینی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و باس له سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، به‌ر له‌وه‌ی دراو دروست ببێ قه‌رز بوونی هه‌بووه، به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه مێژوویییه‌كان نووسه‌ر ئاماژه‌ی داوه، له سه‌ره‌تای دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌كانی مرۆڤایه‌تیش به‌هه‌مانشێوه‌ی ئێسته قه‌رز بۆ مه‌به‌ستی زاڵبوون و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن دراوه، كه‌سی قهرزپێدراو ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دیارییكراوی خۆی قهرزهكهی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی نهگێڕابووایهوه، ئه‌وا به زه‌بری هێز و توندوتیژی ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵك و ته‌نانه‌ت ماڵ و منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌یشی ده‌گیرا و هه‌موویان كۆیله ده‌فرۆشران و پاره‌ی قه‌رزه‌كه‌یان پێ كۆ ده‌كرایه‌وه.
به‌هۆی ئه‌و خواسته‌ی له‌پشت قه‌رزدانه‌وه هه‌بوو، جووتیارانی شارستانیه‌تیی سۆمه‌ری سه‌رجه‌میان كه‌وتوونه‌ته ژێر قه‌رزێكی زۆره‌وه و دواتر زۆرینه‌ی ڕه‌هایان كراون به كۆیله، ئه‌مه‌یش كێشه و هه‌ژانی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌كه دروست كردووه، به‌جۆرێك قه‌رز بووه‌ته یه‌كێك له گرفته هه‌ره گه‌وره‌كانی به‌رده‌م ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆیه هه‌ندێك له پاشاكانی سۆمه‌ری قه‌رزدان و وه‌رگرتنیان قه‌ده‌غه‌كردووه، له ماوه‌ی كاتی و جیا جیا، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه ته‌واوی نه‌بن به كۆیله و شوێنكه‌وتووی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان.
قه‌رز ئامرازێكی به كۆیله‌كردنی مرۆڤه نه‌ك پێشكه‌وتنی ئابووری
نووسه‌ر ده‌ڵێ، دوای دروستبوونی دراو پرۆسه‌ی بازرگانی و مامه‌ڵه‌كردن زۆر ئاسانتر بوو، ئه‌مه‌یش وایكرد قه‌رزپێدان زۆر فره‌وانتر بێ و له ساڵی 600ی پێش زاینیش بۆ یه‌كه‌مجار سیسته‌می ده‌سته‌به‌ر و دڵنیایی قه‌رز دروستبووه، كه كه‌سی قه‌رزده‌ر و قهرزپێدراو ده‌وڵه‌مه‌ندێك یه‌ك كه‌سێكی سه‌رمایه مام ناوه‌ند بووه‌ته بریكاری و ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دیارییكراو قهرزپێدراو پاره‌كه نه‌گێڕێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌سته‌به‌ری كردووه و بووه‌ته بریكاری ده‌بێ قه‌رزه‌كه به خاوه‌نه‌كه‌ی بداته‌وه، ئه‌مه‌یش هێنده‌ی تر كێشه‌كه‌ی قووڵتر كردووه‌ته‌وه.
به درێژایی مێژوو قه‌رز یه‌كێك بووه له ئامرازه سه‌ره‌كییه‌كانی شۆڕش و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و كوده‌تا و خرۆشانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی خه‌ڵك، كه زۆرجار كۆتاییان به سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری هێناوه، به ئێسته‌وه‌یش دۆخه‌كه هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و قه‌رزی زۆر و دروستبوونی ته‌نگژه‌ی ئابووری، خه‌ڵك ده‌هێنێته سه‌ر شه‌قام و كۆتایی به سیسته‌مه سیاسییه‌كان ده‌هێنێت، بۆیه وڵاتان له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی خۆیان دا، قه‌رزپێدان وه‌ك یه‌كێك له به‌هێزترین چه‌كه‌كان سه‌یر ده‌كه‌ن و زۆرترین جار پشت به‌و سیاسه‌ته ده‌به‌ستن، بۆ به كۆیله‌كردنی كۆمه‌ڵگه و وڵاتانی تر، ڕه‌نگه جیاوازییه‌كه ته‌نیا ئه‌وه بێ، كه پێشتر تاكه‌كان له ڕێی پێدانی قه‌رز و نه‌توانینی دانه‌وه‌ی ده‌بوون به كۆیله، به‌ڵام ئێسته پرۆسه‌كه زۆر فره‌وانتر بووه و كۆمه‌ڵگه و وڵاته‌كان ده‌بن به كۆیله‌ی وڵاتێكی تر.
ئه‌گه‌ر له ڕیشه‌ی سه‌رجه‌م ئیمپراتۆریه‌تییه‌كانی پێش زایین ورد ببینه‌وه كه له چین و هیند و ده‌ریای ناوه‌ڕاست دروستبوون و شارستانیه‌تییان بنیات نا، یه‌كێك له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی داڕمان و له‌ناوچوونیان پرسی قه‌رز و ئابووریییه، بۆیه ئه‌مه ڕه‌نگه له ڕووكه‌ش دا بۆ مرۆڤ زۆر جێی بایه‌خ نه‌بێ، به‌ڵام له كرۆك دا به‌هێزترین سیاسه‌ت و چه‌كه بۆ له‌ناوبردنی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌كان و هه‌ڵایسانی جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژی و خوێنڕێژی.
جاران به قه‌رز تاكه‌كان ده‌كران به كۆیله ئێسته كۆمه‌ڵگه‌كان ئه‌و كاره‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ
د‌یڤید گرایبه‌ر به وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كاریگه‌ری قه‌رز و دراو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانی مرۆڤایه‌تی كردووه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه سه‌رجه‌م ته‌نگژه گه‌وره‌كانی ئابووری جیهان، هۆكاره‌كه‌ی قه‌رز بووه و سه‌رجه‌م شه‌ڕه مه‌ترسیدار و خوێناوییهكانیش به جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانیشه‌وه، قه‌رز بنه‌ما و بزوێنه‌ری جه‌نگه‌كان بووه، ئه‌و سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه ئابووری و داراییه‌كانی جیهان، به سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی بیردۆزی پیلانگێڕی ناو ده‌بات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان به ستراتیجێكی دوور مه‌ودا و نه‌رم بۆ زلهێزان وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندوو ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌ژنۆ و به ته‌واوی وێرانیان ده‌كه‌ن.
• ئه‌نسرۆپۆلۆجیا، زانستی لێكۆڵینه‌وه له مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌كانی مرۆڤایه‌تی له سه‌ره‌تای مێژووه‌وه.
• ئه‌ناركیزم، بزاوتێكی نادهسهڵاتخوازان و ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵگه له ڕێی ڕێكخراوه خۆبه‌خشه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ببرێ و سیسته‌می سیاسی له‌سه‌ر حسابی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه نه‌بێته ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی كۆمه‌ڵگه.