بڕیاره سبه‌ی قوتابیانی ناڕازیی دانه‌مه‌زراو، خۆپێشاندانێك ئه‌نجام بده‌ن و داوای دووباره پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندن بكه‌ن، دەڵێن ئەمجارە خۆپێشاندان له‌به‌ر خاتری كه‌س دوا ناخه‌ین.
سبه‌ی داوای دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی فۆڕم ده‌كه‌ین
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ـی كانوونی دووه‌م، ڕێبوار هادی نوێنه‌ری قوتابیانی كورد بۆ خۆپێشاندانه‌كه‌ی كه‌ركووك به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ی خۆپێشاندانێكی فراوان له دژی ئه‌و نایه‌كسانی و گه‌نده‌ڵییه‌ی له دامه‌زراندن له كه‌ركووك هەیە ئه‌نجام بده‌ین، پێشتر بۆ دامه‌زراندن ماوه‌ی 72 سه‌عاتمان به په‌روه‌رده دابوو.
ئه‌و قوتابییه گوتی، له خۆپێشاندانه‌كه‌ی سبه‌ی داوای دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی فۆڕم ده‌كه‌ین، چونكه به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه كه گه‌نده‌ڵیی تێدا كراوه و سبه‌یش له‌به‌ر خاتری كه‌س وه‌ك ڕۆژی یه‌كشه‌م، خۆپێشاندان دواناخه‌ین.
دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێ خۆپێشاندانه‌كه ده‌ست پێ بكات تا گه‌نده‌ڵییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و شاره به‌كۆتا بێت.
ئه‌و خۆپێشاندانه له كاتێكدایه به بڕیاری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك، له كۆی دوو هه‌زار و 885 پله‌ی وه‌زیفی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك، هه‌زار و 850 پله‌ی وه‌زیفی به پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب دراوه و 500 پله‌ی وه‌زیفی به كورد درا.