دیداره سیاسییه‌كانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕه‌به‌ندی جیهانی داڤۆس به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م جیا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دوو وڵاتی تر كۆبووه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان و ئیلهام ئه‌لیێڤ سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان كۆبووه‌وه
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دووه‌م رۆژی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان و ئیلهام ئه‌لیێڤ سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان كۆبووه‌وه.
21ی كانوونی دووه‌م یه‌كه‌م ڕۆژی كاره‌كانی 50یه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس ده‌ستی پێ كرد. له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا 224 پانێڵ و دیدار و كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن و زیاتر له 774 به‌شدار وتار و پانێڵیان هه‌یه كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له‌وانه.
مێژووی دامه‌زراندنی كۆڕبه‌ندی داڤۆس بۆ ساڵی 1971 ده‌گه‌ڕێته‌وه و "كڵاوس شواب" دامه‌زرێنه‌ری كۆڕبه‌نده‌كه‌یه.