فڕۆكە هەڵگری شارڵ دیگۆل بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێگەوەیە

:: PM:05:31:22/01/2020 ‌

وەزارەتی بەرگری فڕەنسا ئەمڕۆ چوارشەم رای گەیاند كە فڕۆكە هەڵگری شارڵ دیگۆل لە ئەركێكی پاڵپشتیی سەربازی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێ كەوتووە.
ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی بوونی سەربازیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەكەن
پێنجشەمی رابردوو ئیمانوێل ماكڕۆن، سەرۆكی فڕەنسا رای گەیاند كە هێزی دەریایی- ئاسمانی لە مانگی كانوونی دووەمەوە تا نیسانی داهاتوو بۆ پاڵپشتیكردن لە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەچێت، بەر لەوەی زەریای ئەتڵەسی و دەریای باكور جێگیر بێت، هەریەك لە ئەڵمانیا و بەلجیكا و هۆڵەندا و ئیسپانیا و پورتوگال و یۆنان هاوەڵی شارڵ دیگۆل دەبن لە ئەركەكەیدا.

سەرۆكی فڕەنسا ئاماژەی كرد كە ئەو هێزە ئەوروپییە بۆ پتەوكردنی وابەستەی هەردوو دیوی زەریای ئەتڵەسی و پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسییە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی هێزی بەرگری ئەوروپا و هاوپەیمانی ناتۆ دوو كۆڵەكەی یەك تەنن، دووپاتی كردەوە، لە هەردوو رۆژهەڵاتی خواروو و ناوەڕاست و سەرەڕای گۆڕرانكارییەكان تیایاندت، هێزەكانمان لە ئەركەكانیان بۆ نەهێشتنی داعش بەردەوامن.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل