زیانەكانی كەمی پڕۆتین بۆ تەندروستی

:: PM:08:21:22/01/2020 ‌

پڕۆتین یەكێكە لەو مادە خۆراكیانەی پێویستە بۆ لەش كە دەچێتە بنیاتی ماسوولكە و خانەكانی لەش، هاوكات كەمی پڕۆتین چەند زیانێكی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە دیارترینیان زیادبوونی چەوری جگەر، بەتایبەتی لای كەسانی قەڵەو. 

هەروەها كەمی پڕۆتین دەبێتە هۆی دەركەوتنی پەڵە و هەوكردنی پێست و تەنك و لاوازبوونی قژ و هەڵوەرینی، جیا لە لاوازبوون و شكانی نینۆكەكان، بەپێی ماڵپەڕی "ویب توب"، ئەو كەسانەی كەمی پڕۆتینیان هەیە زیاتر ئەگەری دووچاربوونی شكانی ئێسقانیان هەیە، چونكە ئێسكەكانی لاواز دەبن.
لە چەرەزات و گۆشت و هێلكەدا هەیە
ئەوكاتەی پڕۆتین لە خۆراك كەم دەبێتەوە، لەش پێویستی خۆی لە ماسولكەكان دەبات بۆ پارێزگاریكردن لە فرمانەكانی لەش، بۆیە كەمی پڕۆتین لە خۆراكی رۆژانە دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسولكەكان، هەروەها لە منداڵ دەبێتە هۆی لاوازیی گەشەكردنیان و زیادبوونی هەوكردن بەهۆی كارتێكردنی سیستەمی بەرگری لەش و لاوازكردنی.

بۆ دەستكەوتنی پڕۆتینی پێویست بۆ لەش، دەبێت سیستەمی خۆراك بگۆڕدرێت و ئەو خۆراكانە بخوورێت كە رێژەی زۆری پڕۆتیانیان تیادایە، وەك هێلكە و ماست و گۆشت و گۆشتی ماسی، هەروەها خواردنی چەرەزات، بەتایبەتی باوی كە چەورییەكانیشیان بۆ دڵ باشە.  





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل