پێكدادانی نێوان پۆلیس و خۆپێشانده‌رانی لبنان كه دژی كابینه نوێیه‌كه‌ی حكوومه‌تیش ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، به‌رده‌وامه و تا ئێسته 21 كه‌س بریندارن و ژماره‌یه‌ك خۆپێشانده‌ریش گیراون.
21 هاووڵاتی بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆر لە خۆپێشاندەران گیراون
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی كانوونی دووه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی "
دویچه‌ڤێله" ئاشكرای كردووه، له به‌یانی رۆژی چوارشه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی راگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی لبنان به سه‌رۆكایه‌تی حوسێن ده‌یاب، خۆپێشاندانه‌كان سه‌رله‌نوێ ده‌ستیان پێ كرده‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، له به‌یرووتی پایته‌خت خۆپێشانده‌ران هێرشیان كرده سه‌ر پۆلیس و پێكدادان له نێوانیان رووی دا. پۆلیس به به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپێشانده‌رانی دا، به‌ڵام تا ده‌هات ژماره‌ی خۆپێشانده‌ران رووی له زیادبوون ده‌كرد و له كۆنتڕۆڵی پۆلیسدا نه‌ما.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، خۆپێشانده‌ران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه و فه‌رمانگه حكوومییه‌كان و له‌و تێكهه‌ڵچوونه‌دا شووشه‌ی بانك و زێڕفرۆشیی و زۆربه‌ی دوكانه‌كان شكاون.
لای خۆیه‌وه خاچی سووری لبنان، له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ئێواره‌ی دوێنێوه تا ئێسته 21 خۆپێشانده‌ر بریندار بوون و گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی لبنان.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی خاچی سووردا ئاماژه به گرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆپێشانده‌ر كراوه و داوا له حكوومه‌ت ده‌كات "له چوارچێوه‌ی یاساكانی مافی مرۆڤدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گیراوه‌كان بكرێت".
دوێنی چوارشه‌م 22ی كانوونی دووه‌م، حوسێن ده‌یاب سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی لبنان، كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند كه له 20 وه‌زاره‌ت پێكهاتووه، ئه‌و كابینه‌یه سه‌رجه‌می وه‌زیره‌كانی شیعه‌ن و به‌شداری به مه‌سیحی و سوننه نه‌كراوه.
هه‌رچه‌ند سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ رای گه‌یاند كه ئه‌و كابینه‌یه هیچ وه‌زیرێكی له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان تێدا نییه، به‌ڵام "رۆیته‌رز" ئاشكرای كرد كه "حه‌مه‌د حه‌سه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیرێكی تر له‌ناو كابینه‌كه به‌شدارن كه هه‌ردووكیان سه‌ر به حزبوڵای لبنان"ن.
هۆی ناڕه‌زاییه‌كانی لبنان كه نزیكه‌ی چوار مانگه به‌رده‌وامه، خراپی دۆخی ئابووری و زۆری باج بوو له‌سه‌ر هاووڵاتییان.