كۆمپانیای فه‌یسبووك په‌یجی فه‌رمی رێكخراوی حه‌شدی شه‌عبی سڕییه‌وه و چیتر ناتوانێ له‌و تۆڕە کۆمەڵایەتییەوە درێژه به چالاكییه‌كانی بدات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی کانوونی دووەمی 2020، په‌یجی حه‌شدی شه‌عبی سڕایەوە، كاتێك لاپه‌ڕه‌كه ده‌كه‌یته‌وه ته‌نیا ئه‌و وێنه‌یه‌ت پێشان ده‌دات كه نووسراوه "ئه‌م په‌یجه چیتر كاری پێ ناكرێت".
"
شه‌فه‌قنا" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێشتر حه‌شدی شه‌عبی له په‌یجه‌كه‌ی هه‌ندێك ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی فه‌یسبووك كردبوو كه رێ نادات هه‌موو بابه‌تێك بڵاو بكاته‌وه.
پێ ده‌چێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووك بۆ ئه‌وه بێت به‌ر به چالاكی ئه‌م رێكخراوانه له فه‌یسبووك بگرێت كه راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا یان ئاسایشی وڵاتان ده‌كه‌ن.
هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا زیادی كردبوو
له دوای كوژرانی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسداران، هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا زیادی كردبوو.
حه‌شدی شه‌عبی به هێزیكی نزیك له ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌مه‌ریكا به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كات بڕیاره‌كانی ئێران له عێراق جێبه‌جێ ده‌كات و بووه‌ته مایه‌ی تێكدانی ئاسایش له عێراق.
ئەمە ئەدرەسی حەشدی شەعبییە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک
https://www.facebook.com/hashduna/