وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بڵاوی كرده‌وه كه به گوێره‌ی دوا ئامار و ڕووپێوییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه، ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 39 ملیۆن كه‌س.
عه‌بدولزه‌هره هنداوی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی
عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه ڕای گه‌یاندووه، كه ڕووپێوه مه‌یدانییه‌كان و ئامار و توێژینه‌وه‌كانی وه‌زاره‌كه‌مان كه به هاریكاری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یونسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به تایبه‌تی ئه‌نجام دراوه، دووپات له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتووانی عێراق بۆ سه‌رووی 39 ملیۆن كه‌س ده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی دا، بۆ ساڵی نوێ وه‌زاره‌ته‌كه پلانی ورد و فره‌وانی داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی داتابه‌یسێكی گه‌وره و فره‌وان له‌باره‌ی ژماره‌ی دانیشتووان دروست بكات و له ڕووی خوێنده‌واری و ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و چڕی دانیشتووان و ئاستی ئابووری و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تر، زانیاری وردی له‌سه‌ر دانیشتووانی وڵات هه‌بێت.
ڕێژه‌ی كچان 10% له كوڕان زیاتر بووه
ڕوونی كرده‌وه، كه ڕێژه‌ی ڕه‌گه‌زی مێ ئێسته 18% به‌رز بووه‌ته‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا ڕێژه‌ی نێرینه ته‌نیا 8% زیادی كردووه و 87%ی دانیشتووانی عێراقیش ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 10 ساڵییه‌وه‌یه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه ڕێژه‌ی خوێندنی سه‌ره‌تایی گه‌یشتووه‌ته 93% كه منداڵان له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه ده‌چنه قوتابخانه‌وه، 57%یش ده‌چنه قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی و 30%یش قوتاغی ئاماده‌یی ده‌خوێنن.