وه‌زیری نه‌وتی ئێران رای گه‌یاند، كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی چین "CNPC" و كۆمپانیای تۆتاڵی فڕه‌نسایی، گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئه‌و وڵاته‌یان به یه‌كجاری جێهێشت.
گرێبەستەکانیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی ئێران هەڵوەشاندەوە
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ی كانوونی دووه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی "
دویچه‌ڤێله"ی ئه‌ڵمانی له زاری بیژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی ئێران، گواستوویه‌تییه‌وه، هه‌ردوو كۆمپانیای نه‌وتی فڕه‌نسا و چین كه بۆ په‌ره‌پێدانی به‌شی گازی كێڵگه‌ی "پارسی باشوور" له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی گرێبه‌ستیان واژوو كردبوو، له گرێبه‌سته‌كانیان پاشگه‌ز بوونه‌وه و ئێرانیان جێهێشت.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی ئێرانی به‌ناوی "په‌ترۆ پارس" له‌بری ئه‌و دوو كۆمپانیایه ده‌ستبه‌كار بووه.
دویچه‌ڤێله هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی له‌لایه‌ن كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی چین و تۆتاڵی فڕه‌نسایی بۆ ئه‌و گه‌مارۆ نوێیانه گه‌ڕانده‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراون.
شه‌وی رابردوو مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵێك گه‌مارۆی نوێ بۆ سه‌ر ئێران دا و رای گه‌یاند، به‌هۆی به‌رده‌وامیی ئێران له ره‌فتاره‌كانی، تاران هێنده‌ی تر له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه په‌راوێز ده‌خرێت.
كۆمپانیای تۆتاڵی فڕه‌نسایی دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به میدیاكانی راگه‌یاندووه، به‌هۆی كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی، نه‌مانتوانی چیتر له ئێران په‌ره به كاره‌كانمان بده‌ین.