خانەقین بەدەست خراپیی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنێت

:: PM:09:15:25/01/2020 ‌

لە شارۆكەی خانەقین ناسراو بە ناوچە كوردستانیییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، هاووڵاتییان بەدەست نەبوونی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن، هەردوو حكوومەتی عێراق و ناوخۆیی دیالە ئاوڕی رژد  لە ناوچەكە نادەنەوە.
پێنج ساڵە پارێزگای دیالە بودجەی بۆ خانەقین نەناردووە
ژمارەیەك كاسبكاری خانەقین "وشە"یان لەوە ئاگەدار كردەوە كە لەپاڵ پردەكانی خانەقین كە شوێنی پەڕینەوەی هاووڵاتییان و ئەو كەسانەیە كە  كار و كەسابەتی خۆان دەكەن، بەڵام هەندێك لە پڕۆژەكان، بەتایبەت پردی جەلەوە، مەترسی سەررێژبوونی هەیە.

ئاراس حەسەن كاسبكارێكە بۆ "وشە" ئاماژەی دا، كەمتەرخەمی حكوومەت و لایەنە پێوەندیدارەكان نەك بەتەنیا گرفتی بۆ ئەوان دروست كردووە، بەڵكو مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییانیش دروست دەكا.

لەوكاتەی یووسف ئیبراهیم گوتەبێژی قایمقامیەتی خانەقین بۆ "وشە" ئاماژەی دا كە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكە دەدەن و زۆر گەورە نییە، بەگوتەی سەمیر محەمەد سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانی خانەقین ماوەی پێنج ساڵە پارێزگای دیالە بودجەی بۆ خانەقین نەناردووە.

بەپێی بەدواداچوونی "وشە" لە ساڵی رابردووەوە تەنیا حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە ئەنجامدانی پڕۆژە گرنگەكانی رێگەوبان و چەند پڕۆژەیەك كردووەتەوە .

گەرمیان/ سەبری هۆرێنی




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل