به‌هۆی زۆری ڤیتامین و كانزا جۆراوجۆره‌كان، مه‌عده‌نووس یان گژنیژ به به‌هێزترین دژه ژه‌هر داده‌نرێ و زۆرترین سوود به جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه زانایان پێشنیاز ده‌كه‌ن، كه به به‌رده‌وامی بیخۆن و بیكه‌ن به پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی له سیسته‌می خۆراكیدا.
توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه مه‌عده‌نووس ڤیتامین B,C,Kی تێدایه، ئه‌مانه‌یش هه‌ستی بینین باشتر ده‌كه‌ن و پێست به‌هێز و جوان ده‌كه‌ن، چاره‌سه‌ری له‌بیرچوونه‌وه ده‌كات، سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كات و برین خێرا چاك ده‌كاته‌وه و ڕێ له خوێنبه‌ربوونیش ده‌گرێت، جیا له‌وه‌یش كانزاكانی مه‌گنیسیۆم و سۆدیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایه، كه ئێسك به‌هێز ده‌كه‌ن و سوڕی خوێن چالاك و دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن ده‌پارێزن.
به‌هێزترین دژه ژه‌هر و به‌هێزكه‌ری ئێسكی جه‌سته‌یه
سه‌ره‌كیترین سوودی مهعهدهنووس بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ كاركردنییه‌تی وه‌ك دژه ژه‌هرێكی به‌هێز، كه به‌هۆی خواردنی خراپ و ژههراییهوه تووشی مرۆڤ ده‌بێ و سیسته‌می كۆئه‌ندامی هه‌رس تێك ده‌دات و تووشی وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌تان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ربه‌تی مه‌عده‌نووس بخۆن، له ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌توانن ژه‌هراویبوون كۆتایی پێ بهێنن و به سه‌لامه‌تی بمێننه‌وه.
بۆ ئاماده‌كردنی مه‌عده‌نووس وه‌كو دژه ژه‌هرێك، پێویسته له‌گه‌ڵ ئاو یان ئاوی میوه و سه‌وزه‌ی تر تێكه‌ڵ بكرێت و شه‌ربه‌تێكی سرووشتی لێ دروست بكرێ، زۆر به‌هێز ده‌بێت، ئه‌گه‌ر كه‌مێك سیریشی تێ بكه‌ن، به‌مشێوه‌یه ژه‌هر له له‌ش ڕاده‌ماڵێت و ته‌واوی جه‌سته له پاشماوه زیانبه‌خشه‌كان پاك ده‌كاته‌وه و ڕێگری له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییهكانیش ده‌كات تووشی مرۆڤ ببن.