شانشینى سعوودیه راى گه‌یاند، دژى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه له عێراق كه په‌رله‌مانى عێراق پێشتر بڕیارى له‌سه‌ر داوه.
له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ تۆڕى هه‌واڵى
CNN، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ى كانوونى دووه‌م، فه‌یسه‌ڵ فه‌رحان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق راگه‌یاند.
سعوودیه : نابێت هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێنه‌وه
فه‌یسه‌ڵ فه‌رحان گوتى، شانشینى سعوودیه له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نییه له عێراق، چونكه ئه‌مه گرژیى و ناسه‌قامگیرى زیاتر تووشى ناوچه‌كه ده‌كات.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه له به‌شێكى تر‌ى دیمانه‌كه‌ى گوتى "بوونى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، رۆڵێكى گرنگى له تێكشكاندنى رێكخراوى تیرۆریستى داعش هه‌بووه، هەروەها هۆكارێك بووه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر گرووپه تیرۆریستیه‌كان دهرنهكهونهوه".
دوو رۆژ دواى كوشتنى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران له سێى كانوونى دووه‌م له به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، په‌رله‌مانى عێراق له دانیشتنێكى تایبه‌ت بڕیارى ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كانى له عێراق دا.
سعووده‌یه و ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌نداو كه خۆیان به هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا ده‌زانن له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ى عێراق نیین، به‌ڵام یه‌كه‌م جاره به راشكاوى هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌رده‌بڕن.