وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می 2019، بۆ سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی داهاتوو ئاشكرا كرد.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه به‌پێی ڕێككه‌وتنێك بۆ هه‌رێمی كوردستان دێته ناردن
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئاماده‌كاری كراوه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می 2019 و ورده‌كاری له گه‌نجینه‌كان ته‌واو كراوه.
له‌باره‌ی كاتی دابه‌شكردنی گوتی، ڕه‌نگه ڕۆژی یه‌كشه‌م نۆى شوباتى هه‌فته‌ی داهاتوو، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكه‌ن.
زیاتر ڕوونى كرده‌وه، به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌كارى كراوه كه‌وا ڕۆژی یه‌كشه‌م مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت، ڕۆژی دووشه‌م 10ی شوبات، مووچه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌ی حه‌فتا و هه‌شتای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێن.
هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوای ته‌نگژه‌ی دارایی، پشت ده‌به‌ستێت به فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه به‌پێی ڕێككه‌وتنێك بۆ هه‌رێمی كوردستان دێته ناردن.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له ناوه‌ڕاستی هه‌ر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و به داهاتی ناوخۆیی و پاره‌ی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه و فرۆشتنی نه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وتی مووچه له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگیرا و پێدانی مووچه ئاسایی بووه‌ته‌وه. له پێنجی سه‌ره‌تای هه‌ر مانگێك له هه‌رێمی كوردستان مووچه دابه‌ش ده‌كرێت.