سبەی مووچەی ئەو شوێنە دابەش دەكرێت

:: AM:08:14:09/02/2020 ‌
بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە، ئەم هەفتەیە مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەكرێت و سبەی مووچەی بەشێك لە هێزەكانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و 26ـی شوبات كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست "وشە" كەوتووە، سبەی دووشەم 10 شوبات مووچەی هێزەكانی 70 و 80 پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت
هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوای تەنگژەی دارایی، پشت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دێتە ناردن دەبەستێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد