سه‌رچاوه‌یه‌كى توركى ئاشكراى كردووه، ئێسته سێ بنكه‌ى سه‌ربازى توركیا له ئیدلب كه‌وتوونه‌ته ئه‌و ناوچانه‌ى كه له دواى پێشڕه‌وییه‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى سووریا‌ن.
ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆى شوبات چه‌ند زانیارییه‌كى له‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانى توركیا له ئیدلب بڵاو كردووه‌ته‌وه.
توركیا هێزى زیاتر ره‌وانه‌ى ئیدلب ده‌كات
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى توركى به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى داوه، توركیا به‌رده‌وامه له ناردنى هێز بۆ ناو خاكى سووریا به‌تایبه‌تى بۆ ناو شارى ئیدلب، بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رانبه‌ر پێشڕه‌وى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د بنكه‌كانى خۆى به‌هێز بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى ئاشكراى كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشڕه‌وییه‌ى سوپاى ئه‌سه‌د له دوو هه‌فته‌ى رابردوو كردوویه‌تى، سێ بنكه‌ى سه‌ربازى توركیا كه‌وتوونه‌ته ناو ئه‌و ناوچه‌یه‌ى ئێسته له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى سووریادان.
به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى وڵاتانى گره‌نتیكار له دۆسیه‌ى سووریا "ئێران و رووسیا و توركیا" واژوویان كردووه، توركیا چه‌ند ساڵێكه 12 بنكه‌ى سه‌ربازى له ئیدلب داناوه.
هه‌فته‌ى رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا راى گه‌یاند، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى ئه‌سه‌د له‌م ناوچانه نه‌كشێنه‌وه كه پێشڕه‌وییان تێدا كردووه، ئه‌وا توركیا به هێز ئه‌وان ده‌رده‌كات.
ئیدلب ده‌كه‌وێته باكورى رۆژئاواى سووریا، دواین پێگه‌ى ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌وى سووریایه كه به‌شێكیان له لایه‌ن توركیاوه هاوكاری ده‌كرێن.