له شارۆكه‌ی كفری سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، سندووقی كۆمه‌ك بۆ هاوكاری نه‌خۆش و خه‌ڵكی هه‌ژار داده‌نرێت و ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ستی پێ كرد.
ره‌حمان سه‌عید یه‌كێك له‌و رێكخه‌رانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه كه به هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی مرۆڤدۆست به‌و كاره هه‌ستاون، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه له‌مڕۆ دووشه‌م 10ی شوباتی 2020، له سۆپه‌رماركێت و شوێنه گشتییه‌كانی كفری، سندووقی كۆمه‌ك بۆ هاوكاری خه‌ڵكی نه‌دار و هه‌ژار دانرا، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ناتوانن سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.
بێ هیچ مه‌به‌ستێكی سیاسی و ئایدۆلۆجی ئه‌م كاره‌مان كردووه و خه‌ڵكیش پێشوازیی لێ ده‌كات
ره‌حمان ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، بێ هیچ مه‌به‌ستێكی سیاسی و ئایدۆلۆجی ئه‌م كاره‌مان كردووه و خه‌ڵكیش پێشوازیی لێ ده‌كات. به‌گوته‌ی خۆی "دوای كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی به‌خشه‌ره‌كان به سندووقه‌كه، خۆمان كه‌سانی هه‌ژار ده‌دۆزینه‌وه و كۆمه‌كیان ده‌كه‌ین، بێ ئاشكراكردنی ناویان".
له كوردستان نرخی پزیشك یه‌كێكه له بارگرانییه‌كانی سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی هه‌ژار و دانیشتووانی ئه‌و شارۆكه دوورانه كه ده‌بێ بۆ سه‌ردانی پزیشك بچنه سه‌نته‌ری پارێزگاكان، جیا له‌وه‌ی كه‌سانێك هه‌ن هه‌ر به‌شی ژیانیش داهاتیان نییه.
كارزان فوئاد توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له گه‌رمیان بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ئه‌م هه‌نگاوه زۆر له‌وه باشتره هاوكاری هه‌ژار بكرێت به حزبایه‌تی و كه‌سایه‌تییان بشكێنرێت و له میدیاوه ده‌موچاویان ئاشكرا بكرێت، بۆیه پێویسته هان بدرێن و به‌خشه‌ر چاكه‌كه‌ی خۆی بكات بێ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی هه‌ژاره‌كه بڵاو بكاته‌وه.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرێنی