به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردووه، دۆناڵد تره‌مپ به نیازه له بودجه‌ى ساڵى داهاتوو به رێژه‌ى 21% هاوكارییه داراییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر وڵاتان ببڕێت.
به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10 ى شوبات بۆ ئاژانسى رۆیته‌رزیان ئاشكرا كردووه، تره‌مپ له بودجه‌ى ساڵى 2021 پێشنیاز ده‌كات، ئه‌و هاوكارییه داراییه كه‌م بكرێته‌وه كه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به وڵاتانى دنیاى ده‌دات.
تره‌مپ به رێژه‌ى 21% هاوكارییه‌كانى ده‌ره‌وه كه‌م ده‌كاته‌وه
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه باسیان له‌وه كردووه، ساڵى رابردوو تره‌مپ هه‌مان هه‌وڵى داوه به‌ڵام له لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه هه‌وڵه‌كانى ره‌ت كرایه‌وه.
ئه‌وان ناوى ئه‌و وڵات و ده‌زگه‌یانه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه كه تره‌مپ بڕیارى داوه هاوكارییه داراییه‌كانیان له‌سه‌ر ببڕێت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، هاوكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى
رۆیته‌رز دۆناڵد تره‌مپ 21% ئه‌و هاوكارییانه كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌مه‌یش هاوكارییه‌كانى ده‌ره‌وه له 55 ملیار دۆلاره‌وه بۆ 44 ملیار دۆلار كه‌م ده‌بێته‌وه.
له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مه‌ریكا پێداچوونه‌وه‌ى بۆ ئه‌و هاوكارییانه كردووه كه به وڵاتان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دراوه.