به‌پێی به‌دواداچوونێك له ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆیستییهكاندا له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كان، زیاتر پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كرێنه ئامانج.
داعش و گرووپه‌كانی تریش له هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی پارتی تێگه‌یشتوون
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی شوبات، شێركۆ تۆفیق كارگێری لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، كرده تیرۆریستییه‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كان زیاتر كادیر و دۆست و ئه‌ندامانی پارتی ده‌كاته ئامانج.
روونیشی كرده‌وه كه داعش و گرووپه‌كانی تریش له هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی پارتی تێگه‌یشتوون، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن پارتییه‌كان بكه‌نه ئامانجی كرده تیرۆریستیه‌كانیان.
جیا له‌وه‌ی پارتی چه‌ندان شه‌هیدی له‌و سنووره داوه، له شارۆكه‌ی خورماتوویش ئه‌مساڵ له ئه‌نجامدانی كرده‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا ته‌نیا كادرێكی پارتی كرایه ئامانج.
ئه‌گه‌رچی پۆلیسی خانه‌قین، ئه‌نجامدانی كرده تیرۆریستییه‌كانی خانه‌قینی به فه‌رمی خستووه‌ته ئه‌ستۆی داعش، بهلاَم له‌خورماتوو هێشتا ئه‌وه یه‌كلای نه‌بووه‌ته‌وه كێ ئه‌و كادرانی پارتی شه‌هید كردووه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی