لە بەرانبەر ئازادکردنی دوو کوڕی کورد کە برای یەکترن، داعش بڕی 70 هەزار دۆلاری لە کەسوکارەکەیان وەرگرت.
ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی شوبات، یاسین مەولوود كەسی نزیكی ئەو دوو برایە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو دوو كوڕە پوورەم ئازاد كران كە ماوەی دوو هەفتەیە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە ڕفێنرابوون.
بڕی 70 هەزار دۆلاریان ڕادەستی گرووپە چەتەكانی داعش كرد
ئەو هاووڵاتییە گوتی، دوێنێ عەسر لە سنووری داودە، بنەماڵەی ئەو دوو برایە، بڕی 70 هەزار دۆلاریان ڕادەستی گرووپە چەتەكانی داعش كرد.
روونی كردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو براكە "قانع جەلال عیسا و هێمن جەلال عیسا" ئازاد كران كە ڕۆژی یەكی شوبات لە نزیك گوندی بەلەگە لەلایەن چەتەكانی داعشەوە ڕفێنرابوون.
جهمال ساڵح بهڕێوهبهری شارهدێی زینانهی سهر به شارۆكهی كفری، به "وشه"ی ڕاگهیاند، ماوەیەکە چەکدارانی داعش لەڕێی مۆبایلی دوو کوڕە ڕفێنراوەکەوە هەڕەشە لە خێزان و کەسوکارەکەیان دەکەن و داوای پارەیەکی زۆر دەکەن، تا لە کۆتادا بە بڕی 70 هەزار دۆلار ڕێککەوتن.
لای خۆشیەوە محهمهد عهبدوڵا فهرماندهی پێشمهرگه لهو سنووره، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، داعش له دۆلێكدا له ناوچهكه ئهو ڕفێنراوانهی ئازاد كردووه و پارەکەی لە کەسوکارەکانیان وەرگرتووە.
ڕفاندنی ئەو دوو هاووڵاتییە لە كاتێكدایە دوای ڕووداوەكانی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017، سنووری خورماتوو و كەركووك بە تەواوەتی نائارامە و چەكدارانی داعش بەبێ ترس چالاكییەكانیان ئەنجام دەدەن.
گەرمیان/ سەبری هۆرینی