جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕای گه‌یاند، له ڕێی پارێزگاره‌وه داوا كراوه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ته هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی شوبات، كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له دواین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، داوای كرد سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بكات بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه كێشه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ببینێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتوویه‌تی له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی ده‌كات
ڕوونیشی كرده‌وه كه له وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتوویه‌تی له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی ده‌كات.
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی باسی له‌وه كرد كه حكوومه‌ت كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ ده‌كات و ئێسته ده‌ست به ئاماده‌كاری بۆ جێه‌بجێكردنی پڕۆژه‌ی پردی تووه‌قوت كراوه كه بڕی هه‌شت ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت.
هه‌ڵه‌بجه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه بووه به پارێزگا، تا ئێسته به‌شێكی زۆر له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی تێدا نییه. پارێزگاكه پێویستی به پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر هه‌یه و ئه‌مساڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی لێ جێبه‌جێ بكرێ.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ