نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بۆ یادی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، قوتابیان توێژێكی گرنگ و هه‌ستیاری كۆمه‌ڵگان و ئومێدی ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌یانن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی شوبات، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی 67مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان ڕای گه‌یاندووه، یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌رییه و له پێشه‌نگه‌كانی خه‌باتی ڕێكخراوه‌یی و مه‌ده‌نیانه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستانییه و قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی چه‌ندان سه‌ركرده و تێكۆشه‌ری دیاری گه‌له‌كه‌مانه كه ڕۆڵی گرنگیان له بزاڤی ڕزگاریخوازیماندا بینیووه.
ڕۆڵی ڕێكخراوه‌ییتان له خزمه‌تكردنی خواسته‌كانی توێژی قوتابیان به‌رز ده‌نرخێنم
" ڕۆڵی ڕێكخراوه‌ییتان له خزمه‌تكردنی خواسته‌كانی توێژی قوتابیان و به ئامانج گه‌یاندنی داواكانیان به شێوازی مه‌ده‌نی و شارستانی به‌رز ده‌نرخێنم، ئێوه ئه‌ركی گرنگی نیشتیمانی و پیشه‌ییتان له ئه‌ستۆیه، به‌تایبه‌ت له پێگه‌یاندنی تاكی هۆشیار و كه‌سایه‌تیی سه‌نگین و توانای دڵسۆز و لێهاتوو بۆ گه‌له‌كه‌تان، له‌گه‌ڵ به‌شدارییه‌كی كارا له گه‌شه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن و په‌روه‌رده له كوردستاندا به ڕوانگه و میكانیزمی نوێ كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ڕۆحی سه‌رده‌م و پێشكه‌وتنه خێراكان و خه‌ون و خواستی قوتابیانی كوردستان بێت بۆ پێشكه‌وتن و نوێبوونه‌وه و ئاستێكی به‌رز و شیاو له زانست و په‌روه‌رده" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وا ده‌ڵێت.
هه‌روه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه قوتابیان توێژێكی گرنگ و هه‌ستیاری كۆمه‌ڵگان و ئومێدی ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌یانن، ده‌بێ خواست و پێویستیه‌كانیان به هه‌ند وه‌ربگیرێن و بایه‌خی به‌رده‌وام به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی نیشتیمانی و هه‌ستی به‌رپرسیارێتی له گرتنه ئه‌ستۆی ئه‌ركه‌كانیان به دڵسۆزی و لێهاتوویی، بدرێت.