لێژنه‌ی پشكنین و چاودێری بازاڕه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی قایمقامی ناوه‌ندیی هه‌ولێر چه‌ند دووكانێكیان داخست به‌هۆی پانه‌بدنه‌بوونیان به ڕێنوێنییه‌كان و بوونی كه‌موكوڕی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى شوبات، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پشكنین و به‌دواداچوون بۆ 14 خواردنگه، چێشتخانه، گۆشت فرۆش، سه‌مونخانه، نانه‌واخانه و كارگه‌ی شیرینى و به‌هارات فرۆش كراوه و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ڕێنوێنییه‌كان سه‌مونخانه و كارگه‌یه‌كی شیرینى و چێشتخانه‌یه‌ك داخران.
زیاتر گوتی، ئه‌م شوێنانه‌ی كه‌موكوڕیان هه‌بوو و سه‌رپێچیان تۆماركران به‌پێی یاسا كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرێت. هه‌روه‌ك دووپاتیشى كرده‌وه كه ئامانج له‌پشكنین و به‌دواداچوونه‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه دڵنیابوونه له جێبه‌جێكردنی مه‌رج و ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان.
بەھۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییەکان و نەبوونی مەرجەکانی پاک‌وخاوێنی ئەم شێوێنانە داخران
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، جگه له داخستنی ئه‌م شوێنانه‌ی سه‌رپێچیان هه‌یه سزای پێبژاردن له ملیۆنێك دینار ده‌ست پێ ده‌كات تا پێنج ملیۆن دینار، ئه‌وه‌یش به‌پێی ڕێنوێنى وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه كه ئاراسته‌ی قایمقامیه‌تی هه‌ولێر كراوه.
ماوه‌یه‌كه لیژنه‌كانى چاودێرى بازاڕ هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆنترۆڵكردنى بازاڕ له ڕووى ته‌ندروستى و خراپى كوالیتى چڕ كردووه‌ته‌وه و پێشتریش چه‌ندان شوێن به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به‌ڕێنوێنییه‌كان داخراون.