ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا هه‌ریه‌كه له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگی وه‌ك هاوسه‌رۆك دیاری كرد و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناو ئه‌و حزبه زیاتر بێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ی شوبات، میدیای فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ریه‌كه له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگی وه‌ك هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی دیاری كراون.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ كه به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتییه‌وه ناڕه‌زاییه‌كان له‌ناو ئه‌و حزبه زیاتر بن
له ناو هه‌واڵه‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به چۆنییه‌تی دانانی ئه‌و دوو كه‌سه نه‌كراوه، ته‌نیا ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به دانانی ئه‌و جووت ئامۆزایه ڕازی بووه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ كه به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتییه‌وه ناڕه‌زاییه‌كان له‌ناو ئه‌و حزبه زیاتر بن، چونكه پێشتر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاره‌زووی وه‌رگرتنی پۆستی سكرتێری یه‌كێتی كردووه و جووت ئامۆزاكه ڕێگر بوون. هاوكات كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لیش به‌و سیسته‌مه ڕازی نییه.
لاهوور جه‌نگی به‌كڕینی ده‌نگی ئه‌ندامان و دابه‌شكردنی چه‌ك و ده‌مانچه له كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی كه كۆتایی ساڵی ڕابردوو به‌رێوه‌چوو توانی بگاته ئه‌نجوومه‌نی سه‌كردایه‌تی ئه‌و حزبه، ئه‌و به یه‌كێك له سه‌رانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر داده‌نرێ كه كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ڕاده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرد.