وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، كه گه‌شت بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دوا بخه‌ن و هۆكاره‌ی ئه‌مه‌یش بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش 18 كه‌س تووشیبوون و به‌وهۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، ئه‌و ژماره‌یه چواریان له تاران و 12یان له قوم و دووی تریش له ڕشت تۆمار كراون.
هاوكات عه‌لی ڕه‌زاوه‌هاب یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕای گه‌یاند، كه دۆخه‌كه له مه‌ترسیدایه و پێشبینی ده‌كرێ ڤایرۆسه‌كه له ته‌واوی وڵات بڵاو ببێته‌وه.
بۆ خۆپاراستن و ڕێگری له گه‌یشتنی كۆرۆنا به كوردستان داوای دواخستنی گه‌شته‌كان ده‌كرێ
له‌وباره‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و له ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه گه‌شته‌كانیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران تا كاتێكی نادیار دوا بخه‌ن.
پێشتر به‌هۆی مه‌ترسی گه‌یشتنی ڤایرۆسه‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان هاتوچۆ له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران و په‌روێزخان و باشماخ ڕاگه‌یرا كه مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی و فه‌رمین له نێوان كوردستان و ئێرانه‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ره‌تا له چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و به گشتی تا ئێسته نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌زارانی تریش تووشیبوون، تا ئێسته‌یش چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی بۆ ڤایرۆسه‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.