له شاری سلێمانی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی گه‌نجان و كوردستان فۆتۆ، یه‌كه‌م ئیڤێنتی وێنه‌ی ساڵ ئه‌نجام درا و تیایدا 44 فۆتۆگرافه‌ر وێنه‌كانیان نمایش كرد و پێنج فۆتۆگرافه‌ر بوونه براوه‌ی ئیڤێنته‌كه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ی شوبات، له ئه‌منه سووره‌كه‌ی سلێمانی، ئیڤێنتی ھه‌ڵبژاردنی وێنه‌ی ساڵ به‌ڕێوه‌چوو، كه تایبه‌ت بوو به فۆتۆگرافه گه‌نجه‌كانی شاری سلێمانی.
ئاسۆ ھیرانی سه‌رپه‌رشتیاریی ئیڤێنته‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئیڤێنته‌كه ماوه‌ی چوار مانگ ڕاگه‌یه‌ندرا و فۆتۆگرافه‌ران وێنه‌یان بۆ ئیڤێنته‌كه ده‌نارد له پێنج بواردا، وه‌ك "سروشت، پۆرتره‌یت، ئه‌كشن، شه‌قام و ڕۆژنامه‌وانی" كه ھه‌ر یه‌كه له فۆتۆگرافه‌ره‌كان پێنج وێنه‌یان ده‌نارد و له كۆتایشدا له ھه‌ریه‌كه له بواره‌كاندا 10 وێنه ھه‌ڵده‌بژێردران.
45 وێنه بۆ پێشانگاكه ھه‌ڵبژێردرا و نمایش كران
زیاتر گوتی، ھه‌تا ڕۆژی كۆتایی نزیكه‌ی هه‌زرا و 930 وێنه بۆ ئیڤێنته‌كه نێردرا، به‌ڵام 45 وێنه بۆ پێشانگاكه ھه‌ڵبژێردرا و نمایش كران كه كاری 44 فۆتۆگرافه‌ر بوو له زاخۆ تا خانه‌قین.
ڕوونیشی كرده‌وه، له ئیڤێنته‌كه‌دا بۆ ھه‌ر پێنج بواره‌كه پێنج وێنه ھه‌ڵبژدرا و بوو به یه‌كه‌می بواره‌كه‌ی خۆی و خه‌ڵاتی تایبه‌ت و ڕێزلێنان، ئه‌م ئیڤێنته به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه كه له لۆكاڵی ده‌ربچێت و ببێته ئینته‌رناشناڵی.
ڕامیار دڵشاد یه‌كێكه له براوه‌كانی ئیڤێنته‌كه له بواری ڕۆژنامه‌وانی و بۆ "وشه"ی گوتی، مه‌رجه‌كان وابوو به پێنج وێنه به‌شداری بكه‌ین، به پێنج وێنه به‌شداریم كرد و دوانیان هه‌ڵبژێرا بۆ لیستی كۆتایی و بۆ پێشانگاكه، به‌شداربوون له‌م ئێڤێنتانه وات لێ ئه‌كات كه تازه‌گه‌ری له خۆتدا بكه‌یت و به‌رده‌وام هه‌وڵی نوێگه‌ری بده‌یت و خۆت به‌ره‌و پێش به‌ریت.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د