سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە

:: PM:03:01:23/02/2020 ‌
سەرۆک بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە سەرەخۆشیی لە خانەوادەی دلاوەر ئاغای جوندیانی کرد کە دوێنێ لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەم 23ـی شوبات، سەرۆك بارزانی لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە بۆنەی گیان لەدەستدانی دلاوەر ئاغای جوندیانی سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کرد.

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری دلاوەر ئاغای جوندیانی دەکات

لە پەیامەکەدا هاتووە، سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری دلاوەر ئاغای جوندیانی دەکات كە دوێنێ 22ـی شوباتی 2020 لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كردووە.

لەو پەیامە سەرەخۆشییەی ئەمڕۆدا، دلاوەر ئاغای جوندیانی وەک كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و وەفاداری ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە وەسف کراوە.


وشە - ڕێناس شابان