شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نوێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی درێژه به خۆپێشاندانه‌كان بدات و به‌شێك له كه‌سه نزیكه‌كانی له‌گه‌ڵی نه‌مانه‌وه، بڕیاری دا، ئیتر ژنه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیی چه‌ند كاروبارێكی جووڵانه‌وه‌كه بكات و ئه‌وه‌یش ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی توڕه‌تر كرد.
دوای بانگه‌شه‌یه‌كی چه‌ند ڕۆژه، دوێنی نه‌وه‌ی نوێ خۆپێشاندانێكی له سلێمانی ئه‌نجام دا، هه‌رچه‌نده كه نیازی وابوو خۆپێشاندانه‌كه درێژه بكێشێ، به‌ڵام كه‌سه نزیكه‌كانی له‌گه‌ڵی نه‌مانه‌وه و به ناچاری كۆتایی به خۆپێشاندانه چه‌ند كه‌سیه‌كه هێنا و ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه.
شاسوار عه‌بدولواحید هه‌موو ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ و گرووپی كۆمپانیاكانی نالیای ڕاده‌ستی شۆخان حسێن- ی هاوسه‌ری كردووه
شكستی خۆپێشاندانه‌كان بۆ تێكدانی دۆخی كوردستان كه ته‌نیا ئامانجی شاسوار لێی، خۆدزینه‌وه بوو له قه‌رزه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌ی خسته ناو جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و تا ماوه‌یه‌كی نادیار شاسوار ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كانی خسته ژێر ده‌ستی شۆخانی هاوسه‌ری. سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ناو نه‌وه‌ی نوێ زانیارییه‌كانی "وشه" پشتڕاست ده‌كاته‌وه و ڕای گه‌یاند، ئه‌و كاره‌ی شاسوار ئه‌نجوومه‌نی نه‌وه‌ی نوێی توڕه كردووه.
سه‌رچاوه‌كه بۆ "وشه" ده‌ڵێت، شاسوار عه‌بدولواحید هه‌موو ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ و گرووپی كۆمپانیاكانی نالیای ڕاده‌ستی شۆخان حسێن- ی هاوسه‌ری كردووه و یه‌ك دیناریش به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و خه‌رج ناكرێت.
به گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه تایبه‌ته، له هه‌موو نووسراوه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ‌دا كه‌سێك نابینی به‌هۆی خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ شاسوار پۆستی درابێتێ، به‌ڵام له‌پشته‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاره‌كان هه‌ڵده‌سووڕێنن كه‌سه نزیكه‌كانی شاسوارن.
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رمایه‌دارێكی شاری سلێمانییه، له ڕێی دروستكردنی كۆمپانیایه‌كی پشكداری، توانی چه‌ندان ملیۆن دۆلاری خه‌ڵكی بخوات و له چه‌ند قومارخانه‌یه‌كی لاس فێگاس بیدۆڕێنێ، ئه‌مه‌یش وای كرد پڕۆژه‌ی زه‌به‌لاح بكاته‌وه كه له سه‌روو ئاستی سه‌رمایه‌كه‌ی بوو، به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتوو له كابینه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، زه‌وییه‌كی گه‌وره و قه‌رزێكی زۆری پێ درا و ئێسته نزیكه‌ی 70 ملیار دیناری حكوومه‌تی هه‌رێم قه‌رزداره و ده‌یه‌وێ دۆخی كوردستان تێك بدات تا حكوومه‌ت نه‌یپه‌رژێته سه‌ر داواكردنی قه‌رزه‌كانی. سه‌رباری شكستی بازرگانی و سیاسیی، حزبه‌كه‌یشی به‌ره‌و پوكانه‌وه ده‌چێت.