سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە عوسمان بایدەمیر دەكات

:: AM:11:59:24/02/2020 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە عوسمان بایدەمیر سیاسەتوانی كورد لە باكوری كوردستان كرد.

ئەمڕۆ دووشەم 24ـی شوبات، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە عوسمان بایدەمیر سیاسەتوانی باکوری کوردستان كرد.

عوسمان بایدەمیر ستایشی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد 
لە دیدارەكەدا، دووپات لەسەر گرنگی خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی كوردستان لە پێناو بەدەستهێنانی مافە رەواكانی كرایەوە.

عوسمان بایدەمیر ستایشی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد، كە جێی ئومێدی ملیۆنان كوردە لە سەرتاسەری جیهان، بۆیە پێویستە هەموو لایەك پشتگیریی حكوومەت بكەن بۆ ئەوەی بتوانێت كارنامە چاكسازییەكەی جێبەجێ بكات.

سەرۆكی حكومەت سوپاسی  پشتگیریی و هەڵوێستە نیشتمانپەروەرییەكانی عوسمان بایدەمیری كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.



وشە - رامیار جەواد