فێڵێکی تری شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە خاوەن پشکەکان ئاشکرا دەبێت، چەند خاوەن پشکێک زانیاریی زیاتر بۆ "وشە" دەخەنە ڕوو.
نەژاد ئەحمەد، یەکێک لە خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند ئەمڕۆ دووشەم 24ـی شوبات بە ''وشە''ی ڕاگەیاند، ئەوەندەی ئێمە لە پرسی قەرزەکانی سەر شاسوار ئاگادار بین، باسی پارەی خاوەن پشکەکان کراوە بەڵام نازانرێت چۆن یەکلا دەکرێنەوە.
زیاتر ڕوونی کردەوە، خاوەن پشکی چاڤی لاند هەیە بە قسەکانی شاسوار فریوی خواردووە و پشکی لە چاڤی لاند کڕیوە، ئێستە بچۆ ماڵەکەی گریانت بۆ حاڵی دێت، تا ئێستە کەس ئاوڕی لێ نەدوانەتەوە و گوزەرانیان لەوپەڕی خراپیدایە.
لەجیاتی قازانجی پشکەکانمان تۆز و خۆڵ چووەتە سەر هەژمارە بانکییەکانمان
نەژاد ئەحمەد ئاماژەی بەوەش دا، دوای ئەوەی شاسوار داوای لێ کردین هەر یەکەمان هەژماری بانکی بکەینەوە، تەواوی خاوەن پشکەکان هەژمارمان کردەوە پارەکانمان لە بانکی شیمال دانا و ئەمەش 100 بۆ 200 هەزار دیناری تێچوو، گوایە هەر جارەی پارە دەچێتە سەر هەژمارەکەمان، کەچی کەس نازانێ چیی بەسەر هات.
بە گوتەی ئەو خاوەن پشکەی چاڤی لاند، شاسوار بۆ لێدان لە چەند حزبێک و جوانکردنی سیمای بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی دروست کراوە، چونکە بە ئاشکرا دیارە کارەکانی دەچنە خزمەتی ئەو حزبەوە.
زیاتر گوتی، ڕێشی تێ دەچێت شاسوار کارتێک بێت و لەنێوان حزبەکاندا یاری پێ کرێت و خۆی خاوەنی هیچ نەبێت.
شیروان مهحمود خاوهن پشكێكی تری چاڤی لاند، به "وشه"ی ڕاگهیاند، ئێمە هەژماری بانکیمان لە بانکی شیمال دروست کرد، بۆ ئهوهی پارهی بچێته سهر له قازانجی پشكهكانمان، بهڵام تا ئێستە تۆز و خۆڵ نەبێت یەک دیناری نهچووهته سهر.
زیاتر گوتی: شاسوار لهگهڵ خاوهن پشكهكان ڕاستگۆ نهبوو، ههر زوو ئهو بهڵینهی پێی داین فهرامۆشی كرد.
وشە/ پەیامنێری سلێمانی