ئه‌ندامێكی شاندی دانووستانكاری كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، دۆخی ئاڵۆزی به‌غدامان به‌لاوه ئاسایی نییه و ده‌مانه‌وێت هه‌یبه‌ت بۆ به‌غدا بگه‌ڕێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی شوبات، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌ندامی شاندی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، دوای سه‌ردانمان بۆ به‌غدا و كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات له به‌غدا، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانمان گه‌یانده هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم.
ده‌مانه‌وێت هه‌یبه‌ت بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا
زیاتر گوتی "ئێمه له هه‌رێم دۆخی ئاڵۆزی به‌غدامان به‌لاوه ئاسایی نیه و ده‌مانه‌وێت هه‌یبه‌ت بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا، چاكسازی له دا‌و و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان بكرێت تا بتوانن كۆنترۆڵی شه‌قام بكه‌ن".
هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه، ده‌بێت حكوومه‌ت كۆنترۆڵی گرووپه چه‌كدارییه‌كان بكات و ئاماده‌كاری بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه و كوردیش له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت نه‌گه‌یشتووه‌ته ڕێككه‌وتن.