وه‌زیری ته‌ندروستی فڕه‌نسا ئاشكرای كرد، كه ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌م دوا تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه چووه‌ته ده‌ره‌وه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه و دۆخی ته‌ندروستی به ته‌واوی جێگیر بووه و هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ماوه.
ئۆلیڤییه فیران وه‌زیری ته‌ندروستی
فڕه‌نسا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنماه‌وانی ئاشكرای كرد، چیتر ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر خاكی فڕه‌نسا بوونی نییه و دوا تووشبووی ئه‌و ڤایرۆسه له فڕه‌نسا چاره‌سه‌ر كرا، كه له شاری لیۆنی وڵاته‌كه‌مان بوو، دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیش له نه‌خۆسخانه ده‌ركراوه و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه‌ته‌وه.
ته‌واوی تووشبووان چاره‌سه‌ركران و ده‌رمانی چاره‌سه‌ركردنیش ئاشكرا ناكه‌ن
ڕاگه‌یاندنی چاره‌سه‌ربوونی ته‌واوی تووشبووانی فڕه‌نسا كه ژماره‌یه‌ك كه‌متر له پێنج حاڵه‌ت بوو، له كاتێكدایه ڤایرۆسه‌كه به چڕی له ئیتاڵیا بڵاوبووه‌ته‌وه و مه‌ترسی هه‌یه جارێكی تر فڕه‌نسا و وڵاتانی تری ئه‌وروپا بگرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش وه‌زیری ته‌ندروستی فڕه‌نسا دووپاتی كرده‌وه، كه ڕێوشوێنه‌كان توند ده‌كه‌ن و هه‌ر كه‌سێك له ئیتاڵیاوه بێته ناو خاكی فڕه‌نسا ماوه‌ی 14 ڕۆژ له ژێر چاودێری ده‌هێلرێته‌وه.
پێشتر ڕۆژنامه‌ی لۆ پاریسیانی فڕه‌نسی بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌وانه‌ی له فڕه‌نسا تووشی كۆرۆنا هاتن ته‌نیا كه‌سێكی ته‌مه‌ن 80 ساڵ كۆچی دوایی كرد و سه‌رجه‌م تووشبووانی تر چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه تا ئێسته به فه‌رمی چاره‌سه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه له دنیا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و نازانرێ فڕه‌نسا چۆن چاره‌سه‌ری كردوون، به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یش هیچ زانیارییه‌كیان له‌وباره‌وه نه‌خستووه‌ته ڕوو.