مرۆڤ به گشتی كۆمه‌ڵێك ڕه‌وشت و هه‌ستی جۆراوجۆری هه‌یه و كه له هه‌موو نه‌وه‌یه‌كه‌وه بوونی هه‌بووه و تا مرۆڤیش بوونی هه‌بێت، ده‌مێنێت و كۆتایی نایه‌ت، یه‌كێك له‌و هه‌ستانه كه له‌گه‌ڵ دروستبوونی یه‌ك خانه‌ی مرۆڤ دروست بووه، بریتییه له خۆشه‌ویستی كه پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی له مێژووی مرۆڤایه‌تی و ئێسته و داهاتوویش داگیر كردووه، كه‌واته خۆشه‌ویستی چۆن سه‌ری هه‌ڵدا و سه‌ره‌تا چۆن چۆنی بوو و چی به‌سه‌رهات و چۆن گه‌شه‌ی كرد.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێوه‌ندییه مرۆییه‌كان، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه یه‌كه‌م خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست بووبێت، بریتییه له خۆشه‌ویستی دایك بۆ منداڵه‌كه‌ی، ئه‌مه هه‌م له مێژووی مرۆڤایه‌تی به گشتی و هه‌م بۆ خودی مرۆڤیش كه ده‌ێته دنیاوه یه‌كه‌م خۆشه‌ویستییه، به گشتی مرۆڤ و شیرده‌ره‌كان له به‌خشینی ئه‌و خۆشه‌ویستییه به وه‌چه‌كانیان هاوسه‌نگن.
زانایان یه‌كه‌م به‌ڵگه‌ی مێژووییان دۆزیوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 200 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه و له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا دۆزراوه‌ته‌وه و دووپات له خۆشه‌ویستی دایك بۆ وه‌چه‌كانی ده‌كاته‌وه، پێدانی ئه‌و خۆشه‌ویستییه له دایكی گیانه‌وه‌ر شیرده‌ره‌كانه‌وه بۆ وه‌چه‌كانیان، ئه‌و هه‌سته‌ی له دایكه‌كه‌وه بۆ وه‌چه‌كان گواستووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مه دووباره ده‌بێته‌وه كاتێك منداڵه‌كان گه‌وره ده‌بن و وه‌چه ده‌خه‌نه‌وه دووباره ئه‌و جینات و هه‌سته بۆ نه‌وه‌كانی تر ده‌گوازرێته‌وه و به‌رده‌وامی هه‌بووه و به‌رده‌وامیشی ده‌بێت.
خۆشه‌ویستی نێوان دوو ڕه‌گه‌زیش بۆ مه‌به‌ستی سۆزداری و جووتبوون، پێوه‌سته به قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی مێشك و مووخی مرۆڤ، كه ئه‌مه‌یش ملیاران ساڵای پێویست بووه، به‌ڵام كاتێك مێشكی مرۆڤ و مووخ گه‌شه‌ی كردووه و گه‌یشتووه‌ته قۆناغی ته‌واوكاری ئه‌وا هه‌سته دروست بووه.
یه‌كه‌م پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بۆ 20 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و مێژووه له نزیكترین مه‌ودای بۆ 60 ملیۆن ساڵی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك یه‌كه‌مجار شیرده‌ره‌كان له سه‌ر زه‌وی بوونیان هه‌بووه و مێشكی به‌شێك له مه‌یموونه‌كان كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه ده‌ركه‌وتووه كه چه‌ند بچووك بووه و دواتر به گوێره‌ی كات مێشكیان گه‌وره‌تر و به‌هێزتر بووه، شامپانزی و گۆریلا دوای ئه‌وه‌ی هاتوونه‌ته دنیا پێویستیان به ده‌یان ساڵ بووه كه له‌لایه‌ن دایكیانه‌وه چاودێریان بكرێ، چونكه مێشكیان پێنه‌گه‌یشتووه و كه‌موكوڕی هه‌بووه و نه‌یانتوانیوه به ته‌نیا سه‌رجه‌م پێویستییه‌كانی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نیان نزیكبووه‌ته‌وه له 20 ساڵیش، به گشتی سه‌ره‌تای دروستبوونی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له نێوان شیرده‌ره‌كان بۆ 20 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مرۆڤ له‌و نێوه‌نده‌دا به ته‌واوی جیاوازه و خۆشه‌ویستی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به ئامانجی جووتبوون زۆر ئاڵۆز و نامۆیه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ زووتر گه‌شه‌ی كردووه و به ته‌واوی توانیویه‌تی به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ بێت، بۆیه به‌ر له هه‌موو شتێك دۆست و هاوڕێیه‌تی له نێوان مرۆڤ دروست بووه، ئه‌و هاوڕێیه‌تییه ئاسایی نه‌بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته، به‌ڵكوو هاوڕێ بوون جووتبوون و پێوه‌ندی سۆزداریشی له‌گه‌ڵ بووه، به‌ڵام نه‌چووه‌ته ناو خانه‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌بینرێت، زۆر پێوه‌ستبوون به یه‌كه‌وه نه‌بووه، بگره خواستێكی كاتی بووه و دواتر هه‌موو شتێك ئاسایی بووه‌ته‌وه و پێوه‌ندییه‌كی درێژ مه‌ودا نه‌بووه. به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ خۆشه‌ویستی و هه‌ستی پێوه‌ندی سۆزداری ماوه درێژ و به‌یه‌كه‌وه ژیان و مردن له جیناتی یه‌كه‌م مرۆڤ كه پاشماوه‌كانی دۆزراوه‌ته‌وه بوونی هه‌بووه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه.
جیناتی نیانده‌رتاڵ و مرۆڤی ئێسته هاوشێوه‌ن بۆیه پێشبینی ده‌كرێ له سه‌رده‌می نیانده‌رتاڵ خۆشه‌ویستی بوونی هه‌بووبێت
زانایان به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پاشماوه‌ی ئێسكی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه جیناتی ئه‌وان و مرۆڤی ئێسته هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه و هاوسه‌نگ و یه‌كسانن، ئه‌مه‌یش بووه‌ته به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر، ئه‌گه‌ر هاتوو جیناته‌كان یه‌كسان بن و مێشكی مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه هاوتای مرۆڤی ئێسته بێت، ئه‌وا بێگومان خۆشه‌ویستی له‌و سه‌رده‌میش بوونی هه‌بووه، سه‌رچاوه مێژووییه‌كان و سه‌رجه‌م لێكۆڵینه‌وه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌ره‌تای خۆشه‌ویستی بۆ هاوكاری پیاوان له به‌خێوكردنی منداڵان خۆی بینیووه‌ته‌وه، كاتێك پیاوێكیش زۆر هۆگری منداڵ بووه و لاوانه‌وه و یاریی له‌گه‌ڵ منداڵی ژنانی تر كردووه، ئیتر ژن خۆشیان ویستووه و ئه‌میش هه‌ستی لا دروست بووه و پێوه‌ندی جووتبوون له نێوان گه‌شه‌ی كردووه. چونكه ژنان له‌و بروایه‌دابوون كه ئه‌و جۆره پیاوانه نه‌رم و نیانن و زۆرتر هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی باوكایه‌تی ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌میشه خۆشه‌ویستبوون و خواستیان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره پیاوانه هه‌بووه، ئاره‌زووی نزیكبوونه‌وه‌یان لێ كردوون و گفتوگۆ و هاتوچۆیان له‌گه‌ڵ دروستكردوون، به‌مشێوه‌یه یه‌كه‌م پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی و سۆزداری له مرۆڤی سه‌ره‌تایی گه‌شه‌ی كردووه و ئیتر له‌وكاته‌وه به‌رده‌وامی هه‌بووه و به ئێسته‌وه‌یش كه له لووتكه‌ی گه‌شه‌سه‌ندندایه، به‌ڵام جۆر و شێوازی
خۆشه‌ویستی له ڕووی چۆنیه‌تییه‌وه جیاواز بووه و هاوشێوه‌ی ئێسته كۆت و به‌ندكردنی یه‌كتر نه‌بووه، به‌ڵكوو هه‌ردوولا له پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی دابوون و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ژیانیان له ده‌ست بووه.