گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه ده‌وام له سه‌عات هه‌شتی به‌یانی تا یه‌كی نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی ئادار، د. جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایر‌وسی كۆرۆنا و گرتنه به‌ری رێوشوێنه‌كانی پێشیگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه، ده‌وامی فه‌رمی له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت، جگه له فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه تا رۆژی 10ی ئادار له سه‌عات هه‌شتی به‌یانی تا یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ كه‌م ده‌كرێته‌وه.
له‌وماوه‌یه‌دا كار به سیسته‌می په‌نجه‌مۆری ده‌ست راده‌گیرێت
گوته‌بێژی حكوومه‌ت دووپات ده‌كاته‌وه كه له‌وماوه‌یه‌دا كار به سیسته‌می په‌نجه‌مۆری ده‌ست راده‌گیرێت و هاتوچۆی فه‌رمانبه‌ران له تۆمارێكی تایبه‌تدا تۆمار ده‌كرێت. هه‌روه‌ك كاری ئیشكگری فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شارستانی وه‌ك (ئاو، كاره‌با و شاره‌وانی) به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوته‌بێژی حكوومه‌ت ده‌ڵێت، ته‌واوی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت بۆ دیاریكردنی كاتی ده‌وامی فه‌رمیی جگه له‌و ستافه‌ی كه بۆ راپه‌راندنی كاروباری رۆژانه‌یان پێویسته، سه‌رپشك ده‌كرێن. هاوكات داوا له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات "ته‌نیا له حاڵه‌تی زۆر پێویستدا سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت بكه‌ن".
جێی ئاماژه‌یه، هه‌ر ئه‌مڕۆ لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرا، پاش ئەوەی دەنگۆی راگرتنی جموجووڵی بازرگانی لە سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بڵاو بووەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵەكانی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی جووڵەی بازرگانیی نێوان هەردوولا بەردەوام بێت.
ڕوون كراوەتەوە، جموجووڵی بازرگانیی سەر سنوورەكان رێكبخرێتەوە بە لەبەرچاوگرتنی رێكارەكانی خۆپاراستن. بۆیە هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان درێغی لە چارەسەركردنی ئەم كێشانە ناكات بە جۆرێك كە كاریگەری لە سەر جموجووڵی بازرگانی و بازاڕی ناوخۆ نەكات.