ئه‌مرۆ كۆمپانیای ڤۆڵكسڤاگنی ئه‌ڵمانی، سێ مۆدێلی ئۆتۆمبێلی جۆری گۆڵفی نمایش كرد كه به سێ شێوازی جیاواز له‌ڕووی هێز و دیزاینه‌وه دروست كردووه، هه‌روه‌ها مۆدێله‌كان بریتین له "GTI ،GTE و GTD".
شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێل له ماڵپه‌ڕی "
motor1" ئاشكرایان كردووه، كه ئه‌مرۆ كۆمپانیای ڤۆڵكسڤاگن سێ مۆدێلی جیاوازی له ئۆتۆمبێله‌كانی گۆڵفی نمایش كرد كه له‌ڕووی دیزاین و هێزه‌وه له‌یه‌كتر جیاوازن و شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه.
کۆمپانیاکە سێ جۆری نوێی گۆڵفی 2020ی ئاشکرا کرد کە خاوەن هێز و تایبەتمەندیی جیاوازن
جۆری یه‌كه‌میان گۆڵف GTE: ئۆتۆمبێلێكی كاره‌باییه كه خاوه‌نی دیزاینێكی تایبه‌ته و له‌وانی تر جیا ده‌كرێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاره‌باییشه هێزێكی زۆری هه‌یه و ده‌توانێ به‌خێراییه‌كی زۆر لێی بخوڕیت.
جۆری دووه‌م گۆڵف GTI: ئه‌م ئۆتۆمبێله‌یان جۆری پیترۆله و یه‌كێكه له به‌هێزترینه‌كانی كۆمپانیاكه و خاوه‌ن بزوێنه‌رێكی به‌هێزه له‌گه‌ڵ دیزاینێكی زۆر ناوازه.
جۆری سێیه‌میش گۆڵف GTD: ئه‌م ئۆتۆمبێله‌یش هاوشێوه‌ی گۆڵف GTI سیستمی پیترۆله و ئۆتۆمبێلێكی ناوازه‌یه كه به‌هێزێكی زۆر دروست كراوه و خاوه‌ن دیزاینێكی زۆر جوانه.
ڤۆڵكسڤاگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌و كۆمپانیایه له 28 ی ئایاری 1937 له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه دامه‌زراوه به پشتیوانی گه‌وره دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه ئه‌وكاته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بوو.