لەسەر ڕاگرتنی نوێژی هەینی بڕیار درا

:: PM:12:13:03/03/2020 ‌
لیژنەی فەتوا و یەكێتی زانایانی كوردستان بڕیاری لەسەر نوێژی هەینی دەركرد، داوا دەکەن لەو شوێنانەی كە مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە هەیە، نوێژی هەینی نەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم سێی ئادار، لیژنەی فەتوای هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، بەپێی ئاین ناتوانرێت بڕیار لەسەر ڕاگرتنی وتاری هەینی بدرێت، تەنها لەو شوێنانە نەبێت کە مەترسیی بڵاوبوونەوەی هەیە.

ئەوانەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان لە دەست دەدەن شەهیدن 
لیژنەی فەتاوا ئاشكرای كرد، كۆبوونەوە ئاینییەكانی مەولوود و ئاهەنگەكانی بووك گواستنەوە بە پێویستی ئاینی دەزانین ڕابگرێت، هەروەها لە پرسەشدا تەنها بەشداریی نوێژ و ناشتن بكرێت.

یەكێتی زانایان و لیژنەی فەتوا ڕای گەیاند، ئەوانەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان لە دەست دەدەن شەهیدن، ئەو كەسانەی نەخۆشن مەترسی تووشبونیان هەیە دەتوانن بەشداری نوێژی هەینی نەكەن.

ڕوون كراوەتەوە، ئەو كەسانەی گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەرە، لە ڕووی ئایینەوە دروست نییە بچنە نوێژی هەینی.



وشە - رامیار جەواد