ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا نامه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی له رێككه‌وتنی مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره له‌باره‌ی ئیدلب بڵاو بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا دژی ئه‌و كاره وه‌ستایه‌وه.
ئەو رێککەوتنە بۆ خەڵەتاندنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە
ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتی ئادار، ئاژانسی هه‌واڵی
دویچه‌ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی، له دانیشتنی داخراوی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، وڵاتانی ئه‌ندام پێشنیازیان كردووه نامه‌یه‌كی پشتیوانی بڵاو بكه‌نه‌وه تێیدا پێشوازی له‌و ئاگربه‌سته بكه‌ن كه پوتین و ئه‌ردۆغان له‌سه‌ری رێك كه‌وتوون.
ئه‌و نامه‌یه له‌لایه‌ن رووسیاوه ئاماده كرابوو و نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و نامه‌یه‌ی به خه‌ڵه‌تاندنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌سف كرد، دژایه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر رێككه‌وتنه‌كه راگه‌یاند.
له‌و دانیشتنه‌دا ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا دژی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بوو، كارن پێرس نوێنه‌ری به‌ریتانیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دژایه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر رێككه‌وتنه‌كه راگه‌یاند و گوتی، تا ئێسته‌یش كۆمه‌ڵێك پرسیاری بێ وه‌ڵام له‌باره‌ی دۆخی ئیدلب هه‌یه و به‌تایبه‌تی دیار نییه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌نكه‌ره و مۆسكۆ به چ شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێت و چ لایه‌نێك چاودێری ئاگربه‌سته‌كه ده‌كات.
هاوكات كریستۆف هڤیسگن نوێنه‌ری ئه‌ڵمانیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رای گه‌یاند، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی گۆڕینی دۆخه‌كه بكه‌ین، بابه‌تی سه‌ره‌كی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارامه بۆ هاووڵاتییانی ئیدلب، بۆیه ئه‌ڵمانیا پێی باشه جارێ چاوه‌ڕوان بكرێت و له پاڵپشتیكردنی رێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه خۆی بپارێزێت.