به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه كه‌مته‌رخه‌میی زۆری به‌رانبه‌ر ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا گرتووه‌ته به‌ر، له شاری كه‌ركووك به‌راورد به سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ڕێژه‌ی تووشبووان خێراتر له ئاستی خۆی بڵاو بووه‌ته‌وه.
له كه‌ركووك ڕێژه‌ی تووشبووان خێراتر بڵاو بووه‌ته‌وه
تا دێت ژماره‌ى توشبووان به ڤایرۆسى كۆرۆنا له شارى كه‌ركووك ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ ئیداره‌ى شاره‌كه دوو هاووڵاتیى تر‌ى ڕه‌وانه‌ى كه‌ره‌نتیین كرد و "وشه" زانیارى ده‌ست كه‌وتووه كه‌سێكى تر به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن به‌غداوه ئاشكرا بووه كه تووشى ڤایرۆسى كڕۆنا بووه به‌ڵام تاكو ئیچسته ئاشكرایان نه‌كردووه، به‌مه‌یش ژماره‌ى تووشبوان ده‌گاته نۆ تووش بوو و چواریان گه‌ڕوانه‌ته ماڵه‌وه و منداڵێك چاره‌سه‌رى وه‌رگرتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتى ئادار، نه‌قیب نه‌جات عه‌لی له پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراقی له شاری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێواره لەلایەن تیمەکانی تەندروستی کەرکووک ژن و پیاوێکی دانشتووی گەڕەکی (ئەسرا و مەفقودین) بەناوەکانی (ن،م،ع) تەمەن 54 ساڵ و (ئـ،ع،ن) تەمەن 41 ساڵ، گەینرانە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک
زیاتر گوتى، ئه‌و دوو هاووڵاتییه زانیاریمان پێ گه‌یشتووه كه تازە لە ئێران گەڕاونەتەوە و هیچ پشکنینێکیان بۆ نەکراوە، ئێسته لەبەشی دەروونی نەخۆشخانەی ئازادی کراونەتە ژێر چاودێری بۆ دڵنیابوون لەتەندروستیان.
ئاشكراى كرد، به‌پێى زانیارییه‌كانمان چاوەڕوانی وەزارەتی تەندروستی عێڕاقین كه كه‌مێكى تر ناوى كه‌سێكى تر بڵاو بكاته‌وه كه پشكنینه‌كه‌ى ده‌رچووه و ئاشكرا بووه كه تووشى ڤایرۆسى كڕۆنا بووه، ئێمە ناوى سیانی و تەمەنیمان گەیشتووە بەدەست.
ڤایرۆسی كۆرۆنا "Coronavirus" گرووپێك ڤایرۆسن كه تووشی مه‌مكداره‌كان ده‌بن، له‌وانه‌ش مرۆڤه‌كان و باڵنده‌كان. له مرۆڤه‌كاندا، ده‌بێته ھۆی ژه‌ھراویبوونی ھه‌ناسه‌دان به نه‌رمی، به‌ڵام له ھه‌ندێك باردا ده‌كرێ كوشنده بێت، له مانگا و به‌رازه‌كاندا ده‌كرێ ببنه ھۆی سكچوونیان له كاتێكدا له مریشكه‌كاندا ده‌بیته ھۆی ژه‌ھراویبوونی به‌شی ھه‌ناسه‌دانی سه‌ره‌وه.