میدیاكانی فڕه‌نسا بڵاویان كرده‌وه، كه سه‌عات هه‌شتی شه‌وی ڕابردوو به كاتی فڕه‌نسا، كه‌سێك ده‌ستدڕێژی گولـله‌ی له مزگه‌وتێكی پاریس كردووه و به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تایییه‌كانیش كه‌سێك به سه‌ختی برینداربووه و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕای كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له میدیاكانی فڕه‌نسا بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێرشبه‌ره‌كه له شه‌قامی ته‌نجه‌ی پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا ته‌قه‌ی له مزگه‌وتێك كردووه و نزیكه‌ی 15 كه‌سیش له نێو مزگه‌وته‌كه بوون.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدڕێژی گولـله له‌لایه‌ن ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌وه له مزگه‌وته‌كه كراوه، به خێرایی سواری ماتۆڕسكیلێك بووه و شوێنه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و تا ئێسته‌یش هیچ زانیاری له‌سه‌ری ته‌قه‌كه‌ره‌كه نییه و پۆلیسیش گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ كردووه.
كه‌سێك به سه‌ختی برینداره و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یش ڕای كردووه
مزگه‌وته‌كه له بازنه‌ی 19ی شاری
پاریس بووه و یه‌كێكه له شوێنه جه‌نجاڵه‌كان و مزگه‌وته‌كه‌یش ڕۆژانه خه‌ڵكێكی زۆر هاموشۆی ده‌كه‌ن، پێشبینی ده‌كرێ هێرشبه‌ره‌كه‌یش له ڕه‌گه‌زپه‌رستان بێ، به‌وهۆیه‌وه‌یش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر مزگه‌وته‌كه تا دژی مسوڵمانان له ئه‌وروپا بوه‌ستنه‌وه.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به گوته‌ی شایه‌تحاڵان كه‌سێك له نزیكی مزگه‌وته‌كه گولـله‌ی به‌ركه‌وتووه و به سه‌ختی برینداربووه و به په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.