شه‌وی ڕابردوو گه‌یشتنه‌وه‌ی 31 قوتابی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه له ئێرانه‌وه هاتبوونه‌وه هه‌ڵه‌بجه و كه‌ره‌نتینه نه‌كرابوون، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ڕای گه‌یاند، 28 كه‌س له‌و قوتابیانه له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه و ئێسته كه‌ره‌نتینه كراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 12ی ئادار، ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی لیستێكی ناوی قوتابیانی گه‌راوه‌ی ئێران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕه‌وانه كرا، به‌راوردمانكرد له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابیانه‌ی له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه له كه‌ره‌نتینه‌كانن و ده‌رچوو 31 قوتابی نه‌هاتبوونه كه‌ره‌نتینه‌كان.
به‌شێك له قوتابییه‌كان باش بانگه‌وازه‌كه‌مان خۆیان هاتن بۆ كه‌ره‌نتینه‌كان
ڕوونیشی كرده‌وه، به‌شێك له قوتابییه‌كان باش بانگه‌وازه‌كه‌مان خۆیان هاتن بۆ كه‌ره‌نتینه‌كان، ئه‌وانه‌یشی نه‌هاتن ناوی ته‌واوی ناونیشان درا به هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس هێنایان بۆ كه‌ره‌نتینه‌كان.
هه‌روه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه، له‌و 31 قوتابیه ئێسته 28 كه‌سیان كه‌ره‌نتینه‌كراون و ته‌نیا سێ كه‌سیان ماوه ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانیان داخستووه خۆیان حه‌شارداوه، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بێهنینه كه‌ره‌نتینه‌كانه‌وه.
كه‌ره‌نتینه یه‌كێكه له سیستمه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له سلێمانی و هه‌ولێر وای كرد، حكوومه‌ت داوا له هاووڵاتییان بكات له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ