په‌رله‌مانتارێكی‌ گۆڕان: ڕێككاره‌كانی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ هی‌ وڵاتانی‌ پێشكه‌وتوو باشتره‌

:: PM:05:22:14/03/2020 ‌

 

ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان رای‌ ده‌گه‌یه‌نێت، رێكاره‌كانی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هاوشێوه‌ی‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان و باشتریشه‌.

ئەمڕۆ شەموو 14ی ئادار، جەلال محەمەد بریاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، ئەو رێوشوێنانەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرتوویەتی بەر هەمان ئەو ڕێكارانەی لە وڵاتانی پێشكەوتوو گیراونەتەبەر.

راگەیاندنی باری نائاسایی تەندروستی پێوستی بە پەرلەمانی كوردستان نییه‌
روونی كردوە، راگەیاندنی باری نائاسایی تەندروستی پێوستی بە پەرلەمانی كوردستان نییه‌ بۆ ئەوەی یاسای بۆ دەربكات.


 بە هۆی كۆرۆناوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لایەنە پێوەندارەكانی ڕاسپارد، بۆئەوەی هەرچی پێویستە ئەنجامی بدەن بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری كۆرۆناوە.

 بڕیاردەری لیژنەی یاسایی ئەوەی خستەڕوو، وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆی هەرچی پێویست بووە ئەنجامیانداوە، جا باری نائاسایی وڵاتی ناودەنێنی یان خۆپارێزی، چونكە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا هەر ئەوەیان كردوە. 

لە هەرێمی كوردستان بە هۆی كۆرۆناوە 28 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بوون، یەك مردن و یەك چاكبووەوە هەیە. بە گوتەی وەزارەتی تەندروستی دۆخی تووشبوون جێگیرە.


 



وشە - زریان تەها