به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر به هه‌موو دنیا ده‌دات و ئه‌و هه‌واڵه ده‌بێته تروسكاییه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان.
ئەمڕۆ ڤاکسینەکە لەسەر چەند هاووڵاتی ئەمەریکی تاقی دەکرێتەوە
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی ئادار، ئاژانسی هه‌واڵی ئاسۆشه‌یتد پرێس
بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، پێكوته‌كه سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی بڕیوه و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م چه‌ند هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌به‌ر چاوی میدیاكان ڤاكسین ده‌كرێن.
ئه‌نیدتیوتی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی دارایی ئه‌و ڤاكسینه‌یان كردووه كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كی پزیشكی واشنتنه‌وه كاری بۆ كراوه و به گوته‌ی ئه‌و ئاژانسه میدیاییه، تا ئێسته سه‌تان كه‌س ناویان تۆمار كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆیی پێكوته‌كه‌یان له‌سه‌ر تاقی بكرێته‌وه.
پێشتریش وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و چین و رووسیا و ئیسرائیلیش دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان راگه‌یاندبوو، ئیسرائیل ئاشكرای كردبوو، بۆ دروستكردنی ئه‌و پێكوته‌یه لایه‌نی كه‌م پێویستیان به 90 رۆژ كات هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، ئێمه وه‌ك ناوه‌ندێكی فه‌رمی بۆ په‌سندكردنی ئه‌و ڤاكسینه پێویستیمان به ساڵێك تا 18 مانگ كات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به وردی لێی بكۆڵینه‌وه، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌و ڤاكسینه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی رووبه‌ڕووی دنیا بووه‌ته‌وه، ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێسته 154 هه‌زار و 620 كه‌س له دنیا تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون كه ئه‌وه‌یش ته‌نیا ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پشكنینیان بۆ كراوه و به‌پێی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا، ئه‌گه‌ر هه‌یه ژماره‌ی تووشبووان به‌و ڤایرۆسه سێ هێنده‌ی ئه‌و ئاماره بێت كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن، پشكنینیان بۆ ناكرێت و خۆیان چاك ده‌بنه‌وه.