دامه‌زراوه‌ى ئه‌زهه‌ر فه‌تواى له‌سه‌ر راگرتنى نوێژى هه‌ینى و كۆمه‌ڵ دا و پێشنیازى كرد له برى نوێژى هه‌ینى چوار ره‌كات نوێژى نیوه‌ڕۆ بكرێت.
شه‌وى رابردوو دامه‌زراوه‌ى ئه‌زهه‌ر فه‌توایه‌كى بڵاوكرده‌وه، راى گه‌یاند به‌هۆى به‌رژوه‌ندى موسڵمانان له مه‌ترسى په‌تاى كۆرۆنا، ده‌بیت نوێژى هه‌ینى و به كۆمه‌ڵ رابگیرێت.
له راگه‌یه‌نراوێكى ده‌سته‌ى زانایانى گه‌وره‌ى ئه‌زهه‌ر هاتووه، فه‌تواى راگرتنى نوێژى به كۆمه‌ڵ و هه‌ینى "له‌گه‌ڵ مه‌زنترین مه‌به‌سته‌كانى شه‌ریعه‌تى ئیسلام دایه و بۆ پاراستنى گیانى خه‌ڵكه".
ماڵپه‌ڕى
BBC ناوه‌ڕۆكى په‌یامه‌كه‌ى زانایانى ئه‌زهه‌رى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا دووپات ده‌كرێته‌وه به‌گوێره‌ى شه‌ریعه‌تى ئیسلام ده‌كرێت له برى نوێژى هه‌ینى چوار ره‌كات نوێژى نیوه‌ڕۆ بكرێت له ماڵه‌وه یان له هه‌ر شوێنێك كه قه‌ره‌باڵغ نه‌بێت.
ئه‌زهه‌ر: ئه‌ركه له‌سه‌ر موسڵمانان پابه‌ندى رێنوێنى ته‌ندروستى بن
ئه‌زهه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌سه‌ر موسڵمانان ئه‌ركه كه گوێڕایه‌ڵى رێنوێنى ته‌ندروستى بن.
دامه‌زراوه‌ى ئه‌زهه‌ر كه به گرنگترین ناوه‌ندى توێژینه‌وه و زانسته شه‌رعییه‌كان داده‌نرێت، ئه‌و مشتومڕه یه‌كلایى ده‌كاته‌وه كه له نێو موسڵمان له‌سه‌ر راگرتنى نوێژى هه‌ینى هه‌بووه.
دوێنیش مزگه‌وتى قودس ته‌واوى شوێنه‌كانى نوێژكردنى داخست له مه‌ترسى بڵابوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا.