ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا رۆژ به رۆژ زیاتر له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و هه‌ر ئێسته ژماره‌كه گه‌یشته 308 هه‌زار و 473 كه‌س.
به‌گوێره‌ی
worldometers له‌و ژماره‌یه 13 هه‌زار و 69 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 95 هه‌زار كه‌سی تریش چاك بوونه‌ته‌وه. ئیتالیا به‌راورد به وڵاتانی تری دنیا له دۆخێكی زۆر ناله‌باردایه و رێژه‌ی مردن تێیدا به‌رزه.
كۆی ژماره‌ی تووشبووانی له ئیتالیا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 54 هه‌زار كه‌س كه له‌و ژماره‌یه چوار هه‌زار و 825 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و سه‌رووی شه‌ش هه‌زار كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
رێژه‌كه له ئه‌مه‌ریكاش به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و له ژماره‌ی تووشبووان له دوای ئیتالیا دێت
رێژه‌كه له ئه‌مه‌ریكاش به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و له ژماره‌ی تووشبووان له دوای ئیتالیا دێت كه كۆی ژماره‌ی تووشبووانی گه‌یشتووه‌ته 26 هه‌زار و 888 كه‌س. له‌و وڵاته 348 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
چین كه زۆرترین ژماره‌ی تووشبووی به ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆمار كرد، نزیكه‌ی 10 رۆژ ده‌بێت دۆخه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه و رۆژانه چه‌ند حاڵه‌تێك زیاد ده‌كات و ژماره‌ی حاڵهكهكانی مردنیش زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه. له چین سه‌رووی 81 هه‌زار حاڵه‌تی هه‌بوو كه له‌و ژماره‌یه سه‌رووی 72 هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و سێ هه‌زار و 261 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
ئیسپانیا به 25 هه‌زار و 496 كه‌س، ئه‌ڵمانیا به 22 هه‌زار و 364 كه‌س و ئێرانیش به 20 هه‌زار و 610 كه‌س له پله‌كانی دواتر دێن.
له ئیسپانیا هه‌زار و 381 كه‌س و له ئه‌ڵمانیا ٨٤ كه‌س، له ئێرانیش سه‌رووی هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س به ڤایرۆسه‌كه مردوون.
له عێراق ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته 214 كه‌س كه له‌و ژماره‌یه 17 كه‌س مردوون و 51 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه. له‌و ژماره‌یه یه‌ك حاڵه‌تی مردن له كوردستان تۆمار كراوه.